پێشانگای خوێندکارانی فاکەڵتیی پەروەردە، زانست و تەندروستیی و ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە لە پەراوێزی چالاکییەکانی زانکۆی کۆیە بۆ  فیستیڤاڵی کۆیە بەڕێوەچوو.

ڕۆژی دووشەممە ١٥ی ئایاری ٢٠٢٣، دەستپێکی فێستیڤاڵی کۆیە کە بە سەرپەرشتی بەڕێز جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەنابی قباد تالەبانی بەڕێوەدەجوو بە ئامادەبوونی بەڕێز بەڕێوەبەری نووسینگەی جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خاتوو ژوان سابیر، بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د. محمد حسیب صدیق، کۆنسۆڵی وڵاتانی بیانی، ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان و عێراق، ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە، کەسایەتییە کارگێڕی، حیزبی و کۆمەڵایەتییەکانی شاری کۆیە و میوانانی نێوخۆیی و بیانی لە چوارچێوەی فیستیڤاڵی کۆیەدا چەندین چالاکیی جۆراوجۆر بەڕێوەچوو.

چالاکییەکانی زانکۆی کۆیە بریتیبوون لە؛ ماراسۆنی زانکۆی کۆیە، پێشانگای کاری خوێندکارانی هەرسێ فاکەڵتیی ئەندازیاری، زانست و تەندروستی و پەروەردە، یاریی کۆتایی شەتڕەنج، یاریی کۆتایی تێنسی سەرمێز، یاریی کۆتایی فوتساڵ و نمایەشی جلوبەرگی کوردی لە قۆناغە مێژووییەکاندا.

پێشانگای خوێندکارانی فاکەڵتیی پەروەردە، زانست و تەندروستیی و ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە کاری جیاوازی خوێندکارانی هەر فاکەڵتییەکی دەگرتەخۆی و هاوکات بەشێکیشیان پڕۆژەی توێژینەوەی خوێندکاران بوو.

بەشی فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە لە پێشانگاکەدا بە کاری جۆراوجۆری وەک پۆستەری خوێندکاران دەربارەی بابەتە زانستیی و تەندروستییەکان، تاقیکردنەوەی زانستیی و پەیوەندیدارە بە بوارە زانستییەکانی وەک بایۆلۆجی، کیمیا، فیزیا و کلینیکاڵ سایکۆلۆجی دەگرتەخۆی.

خوێندکارانی فاکەڵتیی ئەندازیاری بە کاری جۆراوجۆری پەیوەندیدار بە بواری ئەندازیاری وەک پۆستەر، مۆدێل، پڕۆژەی توێژینەوەی خوێندکارانی دەگرتەوە.

پێشانگای خوێندکارانی فاکەڵتیی پەروەردە، زانست و تەندروستیی و ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

News Date
Image