بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق لە یەکەم رۆژی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی بەسەرکردەوە.

ئەمرۆ ١٨ی ئایاری ٢٠٢٣، بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق بە هاوەڵی بەڕێزان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پ.ی.د. رۆستەم سەلام عزیز، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران پ.ی.د. قارەمان نادر و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆ م.ی. محمد کریم سیدگوڵ، بە مەبەستی بەسەرکردنەوەی پرۆسەی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی سمستەر سەردانی فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزشیان کرد و لەلایەن بەڕێزان ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش پ.ی.د. نەبەز عبد الله و سەرۆکی لیژنەی تاقیکردنەوەکان پ.د. گۆران مەعروف و مامۆستایانی ئەندامی لیژنەی تاقیکردنەوەکان پێشوازییان لێکرا.

لە میانی بەسەرکردنەوەکەدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی کرد و لە نزیکەوە لە دۆخی تاقیکردنەوە و پرسیارەکانی لە خوێندکاران پرسی و گوێی لە گیروگرفت و بەڕێوەچوونی پروسەکەی لە سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی تاقیکردنەوەکان گرت.

هەر لە میانی سەردانەکەدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ جەختی لەسەر رەخساندنی کەشێکی ئارام و گونجاو بۆ خوێندکاران لە فێنکەرەوە، شوێنی دانیشتن، شێوازی چاپکردنی پرسیارەکان و  روونیی پرسیارەکان کردەوە.

فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش خشتەی تاقیکردنەوەکانی بەسەر دوو کاتدا دابەش کردووە بەشێوەیەک تاقیکردنەوەکانی هەردوو قۆناغی یەکەم و سێیەم لە کاتژمیر ٨:٣٠ و قۆناغەکانی دووەم و چوارەم لە کاتژمێر ١١ی نیوەڕۆ دەستپێدەکات.

هاوکات، کۆی گشتی ١٧٣ خوێندکار دەچنە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە کە ٣٨ خوێندکاریان لە قۆناغی یەکەم، ٥١ خوێندکار لە قۆناغی دووەم، ٤١ خوێندکار لە قۆناغی سێیەم و ٤٣ خوێندکار لە قۆناغی چوارەمە.

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزشی بەسەرکردەوە

News Date
Image
بەڕێز سەرۆکی زانکۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزشی بەسەرکردەوە