بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستی و فاکەڵتیی ئەندازیاری بەسەرکردەوە. ئەمرۆ ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٣، بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق بە هاوەڵی بەڕێزان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران پ.ی.د. قارەمان نادر و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆ م.ی. محمد کریم سیدگوڵ، بە مەبەستی بەسەرکردنەوەی پرۆسەی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی سمستەر سەردانێکی مەیدانییان بۆ هەردوو فاکەڵتیی زانست و تەندروستی و ئەندازیاری ئەنجامدا و لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستی لەلایەن بەڕێزان ڕاگری فاکەڵتیەکە پ.ی.د. طه جلال عمر، هاریکاری ڕاگر م. هاوکار جعفر حمد امین و سەرۆکی لیژنەی تاقیکردنەوەکان پ.ی.د. اسماعیل رمضان محمد و لە فاکەڵتیی ئەندازیاری لەلایەن بەڕێز ڕاگری فاکەڵتییەکە پ.ی.د. گەلاوێژ بکر باپیر و بەڕێز سەرۆکی لیژنە تاقیکردنەوەکان پ.ی.د. عبد الباسط کامل فائق-وە پێشوازییان لێکرا. لە میانی بەسەرکردنەوەکەدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ سەردانی چەند هۆڵێکی تاقیکردنەوەکان و ژووری لیژنەی تاقیکردنەوەکانی هەردوو فاکەڵتی کرد و لە نزیکەوە لە دۆخی تاقیکردنەوە و پرسیارەکانی لە خوێندکاران پرسی و گوێی لە گیروگرفت و بەڕێوەچوونی پروسەکەی لە سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی تاقیکردنەوەکان گرت. جێگەی باسە کۆی گشتی ٧٥٠ خوێندکار لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستی تاقیکردنەوەی کۆتایی ئەنجامدەدەن کە ٢٢٣یان لە قۆناغی یەکەم، ١٥٦یان لە قۆناغی دووەم، ١٩٢یان لە قۆناغی سێیەم و ١٦٩یان خوێندکاری قۆناغی چوارەمن. هاوکات خوێندکارەکان بەسەر بەشەکاندا بەم شێوەیە دابەشکراون؛ بەشی میدیکەڵ مایکرۆبایۆلۆجی ١٤٠ خوێندکار، بەشی فیزیا ١٠١ خوێندکار، بەشی کیمیا ١٥١ خوێندکار، بەشی بایۆلۆجی ١٧٧ خوێندکار، بەشی کلینیکاڵ سایکۆلۆجی ٨٤ خوێندکار و بەشی ماتماتیک ٩٧ خوێندکار. سەبارەت بە فاکەڵتیی ئەندازیاری ئەوە کۆی گشتی ٧٨٩ خوێندکار مافی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی کۆتاییان هەیە کە بەشی تەلارسازی ١١٠، بەشی پرۆگرامسازی ١٦٣، بەشی شارستانی ١٠٠، بەشی کیمیاوی ١٣٨، بەشی نەوت ١٢٦، بەشی دروستکردن و پیشەسازی ٦٤ و بەشی جیوتەکنیک ٨٨ خوێندکارن.

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی تاقیکردنەوەکانی لە فاکەڵتییەکانی زانست و تەندروستی و ئەندازیاری بەسەرکردەوە

News Date
Image