بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق راهێنەر، یاریزانان و و دەستەی کارگێڕیی هەڵبژاردەی فوتساڵی خوێندارانی زانکۆی خەڵاتکرد.

ئەمڕۆ ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣، بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق بە ئامادەبوونی بەڕێزان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران پ.ی.د. قارەمان نادر و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆ م.ی. محمد کریم سیدگوڵ بەبۆنەی بەدەستهێنانی پلەی دووەم لە پاڵەوانێتی فووتساڵ لەسەر ئاستی زانکۆکانی کوردستان پێشوازی لە راهێنەر، یاریزانان و و دەستەی کارگێڕیی هەڵبژاردەی فوتساڵی خوێندارانی زانکۆی کۆیەی کرد.

لە میانی رێوڕەسمەکەدا، بەڕێز سەرۆکی زانکۆ بەخێرهاتنی ئەندامانی تیپەکەی کرد و دەستخۆشی لە  راهێنەر و دەستەی کارگێڕی و یاریزانان کرد بۆ بەدەستهێنانی ئەو پلەیە.

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، ئاماژەی بە گرنگیی بەشداریکردنی خوێندکارانی زانکۆ لەسەر ئاستی کۆمەڵ و تاکە کەسی لە سەرجەم پاڵەوانێتییە وەرزشییەکانی سەر ئاستی کوردستان و عێراق کرد و پاڵپشتیی خۆی بۆ ئەو مەبەستە خستەڕوو.

هەروەها بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، ئامادەیی خۆی بۆ پاڵپشتیکردنی مێواندارێتی پاڵەوانێتییە وەرزشییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان نیشاندا و هانی بەڕێوەبەرایەتی چالاکییە وەرزشیکان و مامۆستایانی فاکەڵتیی وەرزش دا کە بەو ئاراستەیە کاربکەن.

هاوکات، بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق دەستخۆشی لە بەڕێوەبەرایەتی چالاکییە وەرزشی و هونەرییەکان کرد بۆ سەرپەرشتی کردنی کردنی هەڵبژاردەکە و هەماهەنگیی مامۆستایانی فاکەڵتیی وەزشی بۆ سەرخستنی تیپەکە بەرزنرخاند.

لای خۆیەوە، بەڕێزیاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران پ.ی.د. قارەمان نادر سوپاسی پاڵپشتی و هاندانی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کرد و ستایشی رۆڵی بەڕێوەبەرایەتی چالاکییە وەرزشی و هونەرییەکان و فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش و مامۆستایانی کرد لە کۆکردنەوەی یاریزانان و سەرپەرشتی کردنیان و گەیاندنیان بە ئاستی بە دەستهێنانی پاڵەوانێتی کرد.

راهێنەری هەڵبژاردەکە بەڕێز پ.د. گۆران مەعروف میوانداریکردن و خەڵاتکردنیان لەلایەن بەڕێز سەرۆکی زانکۆوە بەرز نرخاند و سوپاسی پاڵپشتییەکانی بەڕێزیانی کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو پاڵپشتییە هانیان دەدات ئەنجامی باشتر و بەرزتر بۆ زانکۆی کۆیە بهێنن.

هاوکات بەڕێز بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی چالاکییە وەرزشی و هونەرییەکان مامۆستا دلیر کەمال خۆشحاڵی خۆی بە خەڵاتکردنەکە دەربڕی و ئەوەی راگەیاند کە ئەو خەڵاتکردن و پێزانینە هاندانێک دەبێت و بەڕێوەبەرایەتییەکەیان و یاریزانان بۆ ئەوەی خزمەتی زیاتری زانکۆی کۆیە بکەن.

لای خۆیانەوە خوێندکاران سوپاسی بەڕێز سەرۆکی زانکۆیان کرد و خۆشحاڵی خۆیان بە خەڵاتکردن دەربڕی.

هەڵبژاردەی تۆپی پێی زانکۆی کۆیە پلەی دووەمی لەسەر ئاستی زانکۆکانی کوردستانی بەدەستهێنا

هەڵبژاردەی تۆپی پێی زانکۆی کۆیە گەیشتە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتی زانکۆکانی کوردستان

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ هەڵبژاردەی فوتساڵی زانکۆی کۆیەی خەڵات کرد

News Date
Image
بەڕێز سەرۆکی زانکۆ هەڵبژاردەی فوتساڵی زانکۆی کۆیەی خەڵات کرد