هەردوو خوێندکار ژاکاو حسین إبراهیم و سەهەند بەشدار مامە بە مەبەستی بەشداریکردن لە خولێکی زانستیی هاوینە سەردانی وڵاتی چینیان کرد.

لە چوارچێوەی هەماهەنگی لە نێوان زانکۆی کۆیە و وڵاتی چیندا و بە مەبەستی سوود وەرگرتنی خوێندکارانی زانکۆی کۆیە لەو گەشت و خولی ڕاهێنانەی کە لە کۆماری چینی میللیدا بەڕێوەدەچێت، ئەمساڵیش دوو خوێندکاری زانکۆی کۆیە بەشدارییان لە خولێکی زانستیی هاوینە لەو وڵاتە کرد.

خولەکە کە لەلایەن زانکۆی شانگهایەوە بەڕێوەدەچێت، خوێنداکارانی زانکۆی کۆیە هاوشانی خوێندکارانی چەند زانکۆیەکی دیکەی کوردستان بەشدارییان لە خولەکە کرد.

 بۆ ئەمساڵ هەریەک لە ژاکاو حسین ابراهیم لە بەشی ئینگلیزی لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتیەکان و سەهەند بەشدار مامە لە بەشی ئینگلیزی فاکەڵتیی پەروەردە وەکو نوێنەری زانکۆی کۆیە لە خولەکە بەشدارن.

هاوکات لە میانی خولەکەدا خوێندکارانی زانکۆمان بەشداری لە چەندین چالاکی کلتووری و هونەری و زانستی و گەشی شوێنە دێرین و مێژوییەکانی وڵاتی چین دەکەن و بەشداری لە چەندین سیمینار و وانەی فێرکاری دەکەن.

جێگەی باسە بەشداریکردنی خوێندکارانمان لەو خولانە بە هەماهەنگی لە نێوان زانکۆی کۆیە لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان و لایەنی پەیوەندیدار ئەنجامدەدرێت.

دوو خوێندکاری زانکۆی کۆیە لە وڵاتی چین بەشداری لە خولێکی هاوینە دەکەن

News Date
Image