سه‌رۆكایه‌تیی زانكۆى كۆیه‌ ئه‌و كۆمپانیا و به‌ڵێنده‌رانه‌ى كه‌ پســپۆرییان هــه‌یه‌ له‌ پێشــكه‌شكردنى خزمــه‌تگوزارىی چاككردنه‌وه‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌وا هه‌ڵده‌ستێت به‌ ئه‌نجامدانى كه‌مگیرییه‌كى نهێنى بۆ پڕۆژه‌ى (ته‌نده‌رى ئیشپێكردن و چاككردنه‌وه‌ى مۆلیده ‌و ئامێره‌ میكانیكى و ئه‌لیكتڕۆنى و كاره‌باییه‌كان و سیستمى گه‌رمى و ساردى و چاككردنه‌وه‌ى  ئاو و ئاوه‌ڕۆى به‌شه ‌ناوخۆییه‌كانى كوڕان و كچان و كه‌مپى زانكۆ) ، جـا هــه‌ر به‌ڕێزێك ئـــاره‌زووى بــــه‌شــــداریكردنـى هــه‌یــه‌ بـــا لــــه‌ ڕۆژانــــى (  20/9/2023 ) تــــا (19/10/2023 ) ســــه‌ردانــــــى ( سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى كۆیه‌ – به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاروبارى یاسایى ) بكات بۆ وه‌رگرتنى ته‌نده‌ر دواى بڕینى وه‌صڵى كڕینى ته‌نده‌ر له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دارایى زانكۆ. .

تێبینى :-

  1. نرخى هه‌ر ته‌نده‌رێك  ( 50,000 ) ته‌نها په‌نجا هه‌زار دیناره‌ كه ‌ناگه‌ڕێته‌وه‌ بۆخاوه‌نه‌كه‌ى .
  2. كرێى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م ئاگادارییە ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆى ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ كه‌مكردنه‌وه‌كه‌ى بۆ ده‌رده‌چێت .
  3. مه‌رج نییه‌ زانكۆ به‌ كه‌مترین نرخ ڕازى بێت .
  4. ئاماده‌بوونتان له‌كاتى ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى كردنه‌وه‌ى ته‌نده‌ر مافى خۆتانه‌ ، هه‌ر به‌ڕێزێك ئاماده‌ نه‌بێت دواتر مافى ئه‌وه‌ى ده‌فه‌وتێت كه‌ گازانده‌ پێشكه‌ش بكات سه‌باره‌ت به‌ پڕۆسه‌ى كردنه‌وه‌كه‌ .
  5. ماوه‌ى كارى چاككردنه‌وه‌كه‌ بۆ ماوه‌ى ته‌نها ( یه‌ك ) ساڵه‌ له‌ ڕێكه‌وتى واژۆكردنى گرێبه‌سته‌وه‌ .
  6. مه‌رجه‌كانى ته‌نده‌ر له‌ ناو خودى ته‌نده‌ره‌كه‌دایه‌ .
  7. له‌گه‌ڵ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ته‌نده‌ر پێویسته‌ لاپه‌ڕه‌ى مه‌رجه‌كان و ته‌نده‌رى پڕۆژه‌كه‌ له‌ لایه‌ن كۆمپانیاوه‌ مۆر بكرێت ، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ته‌نده‌ره‌كه‌ پشتگوێ ده‌خرێت .
  8. سه‌رۆكایه‌تى زانكۆ به‌رپرس نییه‌ له‌ پێدانى وێنه‌یه‌كى ترى ته‌نده‌ر دواى ده‌رچوون به‌و كۆمپانیایه‌ى كه‌ كه‌مكردنه‌وه‌كه‌ى بۆ ده‌رده‌چێت ، بۆیه‌ پێویسته‌ خۆى وێنه‌ى كۆپى كراوى ته‌نده‌رى لا هه‌بێت .
  9. له‌گه‌ڵ ته‌نده‌رى گه‌ڕێنراوه‌ پێویسته‌ ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه‌ پێشكه‌ش بكرێت ( پسوله‌ى كڕینى ته‌نده‌ر ، وێنه‌یه‌ك له‌ بروانامه‌ى دامه‌زراندنى كۆمپانیا به‌مه‌رجێك سه‌رمایه‌كه‌ى له‌ ( 5000,000 ) ( پَنج ملیۆن دینار ) كه‌متر نه‌بێت ، وێنه‌یه‌ك له‌ نووسراوى فه‌رمى و گرێبه‌ستى كاره‌ ئه‌نجامدراوه‌كانى كۆمپانیا ( الاعمال المماثلة) ئه‌گه‌ر هه‌بوو ، ( c.v ) ، بارمته‌ى دارایى سه‌ره‌تایى به‌ ده‌سته‌به‌رى دارایى ( خطاب ضمان ) به‌بڕى ته‌نها (8,000,000) ( هه‌شت ملیۆن دینارى عێراقى ) ، هه‌ر ته‌نده‌رێك یه‌كێك له‌م به‌راییانه‌ى له‌گه‌ڵ نه‌بێت پشتگوێ ده‌خرێت .
  10. دواكات بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ته‌نده‌ره‌كان ڕۆژى (  یه‌ك شه‌ممه‌ ) ڕێكه‌وتى ( 22/10/2023 ) كاتژمێر ( 10 ) ى پێش نیوه‌ڕۆ ده‌بێت و سندوقى ته‌نده‌ر داده‌خرێت ، وه‌ له‌ هه‌مان ڕۆژدا كاتژمێر ( ١١ ) ته‌نده‌ره‌كان ده‌كرێنه‌وه‌ .
News Date
Image
KoU