تێزی خوێندکاری دکتۆرا " مشیر ابراهیم عولا " لە بەشی پەروەردەی ئایینیی فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەناونیشانی " مضامن تربویة فی تفسیر سورة الانعام – دراسة تحلیلة" سەبارەت بە ناوەڕۆکە دەرهەستە پەروەردەییەکانی سوڕەتی "الانعام"ی قورئانی پیرۆز گفتوگۆ کرا.

 ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، گفتوگۆی خوێندکاری دکتۆرا "مشیر ابراهیم عولا " بە ناونیشانی " مضامن تربویة فی تفسیر سورة الانعام – دراسة تحلیلة" سەبارەت بە ناوەڕۆکە دەرهەستە پەروەردەییەکانی سوڕەتی "الانعام"ی قورئانی پیرۆز لە هۆڵی م. تاهیر بەکر لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.

 ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ.د جمال محمد فقی رسول سەرۆکی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.د شەماڵ عەبدول محمد ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سلێمانی، پ.ی.د زیاد اسماعیل حمد ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سەلاحەدین، پ.د حمزە طاهر محمد الشوشی ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی دهۆک، پ.ی.د زۆراب ابراهیم مولود ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە و پ.د جواد فقی علی لە زانکۆی کۆیە ئەندامی لێژنە و سەرپەرەشتیاری توێژینەوە.

 ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

News Date
Image
Koya University