وۆرکشۆپێک لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی پێڤاژۆی بۆڵۆنا، دڵنیایی جۆری و شیتی بە ئامادەبوونی مامۆستایان و خوێندکارانی فاکەڵتیی زانست و تەندروستی بەڕێوەچوو.

 ڕۆژی سێ شەممە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، وۆرکشۆپێک سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی پێڤاژۆی بۆڵۆنا، دڵنیایی جۆری و شیتی لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.

 مامۆستایان و خوێندکارانی فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە بەشێوەیەکی بەرچاو بەشدارییان لە وۆرکشۆپەکەدا کردبوو و وۆرکشۆپەکە دوو پانێلی گرتبووەخۆ کە لەلایەن بەڕێزان بەرپرسی دڵنیایی جۆریی فاکەڵتیی زانست و تەندروستی مامۆستا هناء علی محمد و د. هێمن محمد صالح مامۆستا لە بەشی فیزیای فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە پانێلەکان پێشکەش کران.

 لەمیانەی وۆرکشۆپەکە گۆڕانکارییە نوێیەکانی پێڤاژۆی بۆلۆنای بۆ ئامادەبووان ڕوونکرایەوە و لە چوارچێوەی وەڵامدانەوەی پرسیار و تێبینییەکانی بەشداربووان باس و بابەتەکان دەوڵەمەنتر کران.

Koya University

Koya University

Koya University

News Date
Image
Koya University