تێزێکی دکتۆرای بواری جوگرافیا لە زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا 

تێزی خوێندکاری دکتۆرا " سۆران عبدالفتاح عبداللە " لە بواری زانستی جوگرافیا و بە ناونیشانی "پەیوەندی شوێنی نێوان ڕووپۆشی زەوی و بەرهەمی ئاوی ژێر زەوی لە قەزای شەقڵاوە و تواناکانی وەبەرهێنانی" لە زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.

ڕۆژی پێنج شەممە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، گفتوگۆی خوێندکاری دکتۆرا " سۆران عبدالفتاح عبداللە " لە بواری زانستی جوگرافیا و بە ناونیشانی "پەیوەندی شوێنی نێوان ڕووپۆشی زەوی و بەرهەمی ئاوی ژێر زەوی لە قەزای شەقڵاوە و تواناکانی وەبەرهێنانی" لە هۆڵی م. تاهیر بەکر لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.

ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ.د عزالدین جمعە دەرویش سەرۆکی لێژنە و لە زانکۆی گەرمیان، پ.ی.د پێشەوا محمد علی ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سلێمانی، پ.ی.د عەتا محمد علاالدین ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سلێمانی، پ.ی.د ئاسۆ سوارە نامیق ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سەلاحەدین، پ.ی.د ئاشتی سلام صدیق ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە و پ.ی.د نالی جواد حمد لە زانکۆی کۆیە ئەندامی لێژنە و سەرپەرەشتیاری توێژینەوە.

ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.

Koya University Strategic Plan 2023-2027

News Date
Image
Koya University