تێزی خوێندکاری دکتۆرا "شەیدا باسم عبداللە" لە بواری ئەدەبیاتی کوردی بەناونیشانی "وێنەی زەینی لە شیعری هاوچەرخی کوردیدا بە نموونەی شیعری (سەباح ڕەنجدەر)دا" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.

 ڕۆژی چوارشەممە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، گفتوگۆی خوێندکاری دکتۆرا "شەیدا باسم عبداللە" لە بواری ئەدەبیاتی کوردی بەناونیشانی "وێنەی زەینی لە شیعری هاوچەرخی کوردیدا بە نموونەی شیعری (سەباح ڕەنجدەر)دا" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.

 ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ.د پەخشان صابر حمد سەرۆکی لێژنە و لە زانکۆی سۆران، پ.د محسن عارف صالح ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی دهۆک، پ.ی.د سەنگەر قادر حاجی ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سەلاحەدین، پ.ی.د سالار عثمان حسین ئەندامی لێژنە و لە وەزارەتی ڕۆشنبیری، پ.ی.د سروشت جوهر حویز ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە و پ.د دەریا جمال حویز لە زانکۆی کۆیە ئەندامی لێژنە و سەرپەرەشتیاری توێژینەوە.

 ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.

Koya University Strategic Plan 2023-2027

News Date
Image
Koya University