بەشی ئەندازیاریی کیمیاویی زانکۆی کۆیە دوو گەشتی زانستی جیاوازی بۆ خوێندکارانی قۆناغی سێیەم و چوارەمی بەشەکە ڕێکخست.
ڕۆژی چوارشەممە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی بەشی ئەندازیاریی کیمیاویی فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە گەشتێکی زانستییان بۆ کارگەی "مایا" بۆ بەرهەمهێنانی پاتری ئەنجامدا و گەشتەکە لەلایەن بەشی ئەندازیاریی کیمیاویی زانکۆی کۆیە بە مەبەستی ئاشناکردنی خوێندکاران بە کارامەیی و شارەزاییەکانی بوارەکەیان لە پیشەسازی ڕێکخراوبوو.
ئەم گەشتە زانستییە بە سەرپەرەشتی هەریەک لە بەڕێزان م.ی دنیا ابراهیم و ئەندازیار حەسەن ئەحمەد بۆ کارگەی پاتری "مایا" ئەنجامدرا و لەمیانەی ئەم گەشتە زانستییەدا خوێندکاران لە نزیکەوە لەگەڵ پیشەسازی دروستکردنی پاتری، ماددە سەرەتاییەکانی بەرههەمهێنانی پاتری، هەنگاوەکانی کارکردن و هاوکات چۆنیەتی خۆگونجاندن و جێبەجێکردنی ڕێنماییە ژینگەپارێزییەکان ئاشناکران.
هەر لە ڕۆژی ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ و لەمیانەی گەشتێکی تردا خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی ئەندازیاریی کیمیاویی زانکۆی کۆیە بە سەرپەرەشتی بەڕێزان د. هێڤن عماد و م.ی لمیعە عبدالکریم علی و ئەندازیار بڵند زرار سەردانی کۆمپانیای خواردنەوە گازییەکانی "الحیاە"یان کرد.
ئەم گەشتە زانستییە بە ئامانجی لە نزیکەوە ئاشناکردنی خوێندکاران لەگەڵ پڕۆسەی بەرهەمهێنانی خواردنەوە گازییەکان ڕێکخرابوو و لەگەڵ پێشوازی بەرچاوی خوێندکاران بەرەوڕوو بوو.
زانکۆی کۆیە وەک زانکۆیەکی پابەند بە دروشم و بەرنامەی کاری خۆی و بەتایبەتی پلانی ستراتیژیی زانکۆ هەوڵدەدات خوێندکاران لە نزیکەوە لەگەڵ کارامەی و شارەزاییە پیشەییەکانی بواری خوێندنیان ئاشنا بکات و لەم ڕێگەیەوە خوێندکاران بۆ بازاڕی کار ئامادە بکات و یەکێک لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە واتە "سەرکەوتنی خوێندکار" دەستەبەر بکات.
-----
Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature. . There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED). Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+. KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021). Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.
Arabic Wikipedia | Turkish Wikipedia Iraq | Tukish Wikipedia KRG | Persian Wikipedia | Wikipedia Kurdistan | University of hawai | قائمة جامعات العراق | كردستان العراق | Portugal Wikipedia