تێزی خوێندکاری ماستەر "ئەژین عزالدین حمدامین" لە بواری ئەدەبیاتی کوردی سەبارەت بە بەها پەروەردەییەکانی شێعری کوردی بەناونیشانی "بەها پەروەردەییەکانی شیعری منداڵان (باشووری کوردستان ٢٠١٠-٢٠٢٠)" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی بەڕێز ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردە پ.د. سفین جلال گفتوگۆی خوێندکاری ماستەر "ئەژین عزالدین حمدامین" لە بواری ئەدەبیاتی کوردی سەبارەت بە بەها پەروەردەییەکانی شێعری کوردی "بەها پەروەردەییەکانی شیعری منداڵان (باشووری کوردستان ٢٠١٠-٢٠٢٠)" لە هۆڵی مامۆستا تاهیر بەکر لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.
ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ.د ادریس عبداللە مصطفی سەرۆکی لێژنە و لە زانکۆی سەلاحەدین، پ.ی.د خالدە قادر فرج ئەندامی لێژنە، پ.ی.د کیفی احمد عبدالقادر ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە و پ.د هاوژین صلیوە عیسا لە زانکۆی کۆیە ئەندامی لێژنە و سەرپەرەشتیاری توێژینەوە.
ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.