گفتوگۆی تێزی دکتۆرای خوێندکار "ژوان عادل کریم" لە فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش بەڕێوەچوو
تێزی خوێندکاری دکتۆرا "ژوان عادل کریم" لە بواری پەروەردەی وەرزش بەناونیشانی "تاثیر برنامج ارشادی انتقائی فی السمات الشخصیة الایجابیة و الطموح الاکادیمی لدی طلاب کلیات التربیة البدنیة و علوم الریاضة" لە فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، گفتوگۆی خوێندکاری دکتۆرا "ژوان عادل کریم" لە بواری پەروەردەی وەرزش بەناونیشانی "تاثیر برنامج ارشادی انتقائی فی السمات الشخصیة الایجابیة و الطموح الاکادیمی لدی طلاب کلیات التربیة البدنیة و علوم الریاضة" لە فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.
ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ.د موید عبدالرزاق حسو سەرۆکی لێژنە و لە زانکۆی موسڵ، پ.ی.د علی حسین علی ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سەلاحەدین، پ.ی.د ئاری انور زبیر ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.ی.د فرهاد ابراهیم کریم ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.ی.د وارهیل عاصم محمد ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی دهۆک و پ.د خالد حسێن عبداللە لە زانکۆی کۆیە ئەندامی لێژنە و سەرپەرەشتیاری توێژینەوە.
ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.