تێزی خوێندکاری دکتۆرا "صابر محمد خالد" لە بواری پەروەردەی وەرزش بەناونیشانی "تاثیر تمرینات تاهیلیة وفق الاختبارات البینیة باستخدام (EMG) لتحسین بعض القابلیات الحرکیة للمصابین بالشلل الدماغی التشنجی المزدوج" لە فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.

ڕۆژی شەممە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، گفتوگۆی خوێندکاری دکتۆرا "صابر محمد خالد" لە بواری پەروەردەی وەرزش بەناونیشانی "تاثیر تمرینات تاهیلیة وفق الاختبارات البینیة باستخدام (EMG) لتحسین بعض القابلیات الحرکیة للمصابین بالشلل الدماغی التشنجی المزدوج" لە فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.

ئەندامانی لێژنە گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ.د زینب عبد علی عباس سەرۆکی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.د شریف قادر حسین ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سەلاحەدین، پ.د نهاد ایوب قادر ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.د دیمەن فرج کریم ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سلێمانی، پ.ی.د نیاز جواد عبدالباقی ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی هەولێری پزیشکی، پ.د گۆران معروف قادر و پ.ی.د شوان قادر میدیا لە زانکۆی کۆیە و زانکۆی هەولێری پزیشکی ئەندامی لێژنە و سەرپەرەشتیارانی توێژینەوە.

ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.

Koya University Strategic Plan 2023-2027

Koya University

Koya University Strategic Plan 2023-2027

 

News Date
Image
Koya University