زانکۆی کۆیە لە چوارچێوەی پلانی ستراتیژیی خۆی و لەژێر ڕۆشنایی کۆڵەکەی "ئاوێتەبوونی کۆمەڵگە" و "سەرکەوتنی خوێندکار" بە مەبەستی هاندانی خوێندکاران بۆ کارکردن لە بوارە زانستییەکەیان و هاوکات پێدانی وشیاری بە خەڵک لە بواری تەندروستی چەند چالاکییەکی لە پەراوێزی ڕۆژی جیهانیی شەکرە بەڕێوەبرد.
ڕۆژی سێ شەممە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ کە وەک ڕۆژی جیهانیی شەکرە ناودێرکراوە و لەو چوارچێوەیەدا خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی بەشی مێدیکاڵ مایکرۆبایۆلۆجیی فاکەڵتیی زانست و تەندروستی و خوێندکارانی فاکەڵتیی پزیشکیی گشتیی زانکۆی کۆیە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی IFMSA-Kurdistan دوو چالاکیی جیاوازیان لە چوارچێوەی ڕۆژی جیهانیی شەکرەدا بەڕێوەبرد.
خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی بەشی مێدیکاڵ مایکرۆبایۆلۆجیی فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە سەر لە بەیانی و لە پارکی ناوەندی زانکۆ چەند چالاکییەکی جۆراوجۆریان وەک پۆستێری وشیارکردنەوە، بڕووشەر و ئەنجامدانی پشکنینی بێ بەرامبەری شەکرە بۆ سەردانکەران بەڕێوەبرد.
خوێندکار "ئارام سعداللە" خوێندکاری قۆناغی سێیەمی بەشی مێدیکاڵ مایکرۆبایۆلۆجیی فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە لەمیانەی لێدوانێکی بۆ ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە ئەوان وەک خوێندکارانی مایکرۆبایۆلۆجیی پێشنیاری بەڕێوەبردنی چالاکییەکی لەمجۆرەیان بە بەشەکەیان کردووە تاکوو لەم ڕێگایەوە کار بۆ وشیارکردنەوەی کۆمەڵگە بکەن سەبارەت بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان کە شەکرە یەکێکە لەوان و لەدرێژەدا گوتی:" هیوادارین زانکۆی کۆیە بەردەوام بێ لە پاڵپشتییکردنی خوێندکاران بۆ ئەنجامدانی چالاکیی لەمجۆرە و ئەم پشتیوانییەی زانکۆ بۆ ئێمە گرینگە و جێگەی بایەخە"
هاوکات خوێندکار "سەحەر سعدی" کە خوێندکاری قۆناغی سێیەمی بەشی میدیکاڵ مایکرۆبایۆلۆجییە و یەکێک بووە لە بەشداران و ڕێکخەرانی چالاکییەکەی بەشی مێدیکاڵ مایکرۆبایۆلۆجی سەبارەت بە گرینگیی بەڕێوەچوونی چالاکیی تەندروستیی لەمجۆرە ئاماژەی بەوەکرد ئەم چالاکییانە باوەڕبەخۆبوونی خوێندکاران زیاتر دەکات بە وەرگرتنی ئەزموون و تێکەڵاوبوونی زیاتر لەگەڵ پڕۆسەی کردەیی زانستەکەیاندا و لەدرێژەدا گوتی:" ئێمە ئەمڕۆ لە ڕێگای بڕووشەر و پۆستەرەوە زانیاریی پێویستمان سەبارەت بە نەخۆشی شەکرە بە سەردانکەرانمان بەخشیووە"
ئەم چالاکییە هاوئاهەنگە لەگەڵ پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە بەتایبەتی کۆڵەکەی "ئاوێتەبوونی کۆمەڵگە" و "سەرکەوتنی خوێندکاران" کە لەڕێگایەوە زانکۆی کۆیە هەوڵدەدات زیاتر و زیاتر لەناو کۆمەڵگەدا ڕۆڵ و کاریگەری هەبێ و وەڵام بۆ کێشە و ئاڵەنگارییەکانی کۆمەڵگە پێشنیار بکات هاوکات بە ڕەخساندنی بوار و دەرفەت متمانەبەخۆبوون لەناو خوێندکاراندا پەرە پێ بدات و لەم ڕێگایەوە سەرکەوتنی ئەوان لە بواری ئاکادیمی و پیشەیی دەستەبەر بکات.
بەشی دووەمی چالاکییەکەی ڕۆژی جیهانیی شەکرە لەلایەن خوێندکارانی فاکەڵتیی پزیشکیی گشتیی زانکۆی کۆیە پاش نیوەڕۆی ڕۆژی سێ شەممە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە پارکی ناوەندی زانکۆ بەڕێوەبرا، ئەم چالاکییەی خوێندکارانی فاکەڵتیی پزیشکیی گشتیی زانکۆی کۆیە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی IFMSA-Kurdistan بەڕێوەچوو، خوێندکارانی فاکەڵتیی پزیشکی لەم چالاکییەدا وێڕای پشکنینی بێ بەرامبەری شەکرە هاوکات چەند پشکنینێکی تری پزیشکی وەک پەستانی خوێن، ئۆکسیجین و خێرایی لێدانی دڵ، BMI و پشکنینی بینینی چاویان بۆ سەردانکەران ئەنجامدا و هەروەها زانیاری و ڕوونکردنەوەیان سەبارەت بە پشکنینەکان پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
-----
Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature. . There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED). Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+. KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021). Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.
Arabic Wikipedia | Turkish Wikipedia Iraq | Tukish Wikipedia KRG | Persian Wikipedia | Wikipedia Kurdistan | University of hawai | قائمة جامعات العراق | كردستان العراق | Portugal Wikipedia