تێزی خوێندکاری دکتۆرا "افاقت خیون عبدالحسین" لە بواری پەروەردەی وەرزش بەناونیشانی "تاثیر منهج تعلیمي وفق التمرینات التوافقیة و الغذیة الراجعة الخارجیة و الداخلیة في مستوی اداء بعض مهارات الحرکات الارضیة و تطویر الرضا الحرکي في الجمناستک الفني للطالبات" لە فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.

ڕۆژی پێنج شەممە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، گفتوگۆی خوێندکاری دکتۆرا "افاقت خیون عبدالحسین" لە بواری پەروەردەی وەرزش بەناونیشانی"تاثیر منهج تعلیمي وفق التمرینات التوافقیة و الغذیة الراجعة الخارجیة و الداخلیة في مستوی اداء بعض مهارات الحرکات الارضیة و تطویر الرضا الحرکي في الجمناستک الفني للطالبات" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.

ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ.د امیرة عبدالواحد منیر سەرۆکی لێژنە و لە زانکۆی بەغداد، پ.د سعید صالح حمدامین ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.د توانا وهبي غفور ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سلێمانی، پ.ی.د ڕێباز مجید امین ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.ی.د خالد محمد شعبان ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی دهۆک و پ.د زانا محمد محمدصالح لە زانکۆی کۆیە ئەندامی لێژنە و سەرپەرەشتیاری توێژینەوە.

ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.

Koya University

Koya University

News Date
Image
Koya University