خوێندکارانی قۆناغی دووەمی بەشی بایۆلۆجیی فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە چالاکییەکی تەندروستییان بەڕێوەبرد. 

ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی بەڕێز پ.ی.د ڕۆستەم سلام عزیز و ڕاگری فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.د زرار سلیم مەرزانی، یاریدەدەری ڕاگری فاکەڵتیی زانست و تەندروستی  بەڕێز د. جعفر مجید و سەرۆکی بەشی بایۆلۆجی بەڕێز د. هیوا رمضان و مامۆستایان و خوێندکارانی فاکەڵتیی زانست و تەندروستی، خوێندکارانی قۆناغی دووەمی بەشی بایۆلۆجی چالاکییەکی پێکهاتوو لە چەندین پشکنین و شیکاریی تەندروستییان بەڕێوەبرد. 

ئەم چالاکییەی خوێندکارانی بەشی بایۆلۆجی لەلایەن سەرۆکایەتیی بەشی بایۆلۆجی و ڕاگرایەتیی فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە بە ئامانجی برەودان بە توانایی و شارەزایی زانستیی خوێندکاران ڕێکخرابوو کە هاوئاهەنگە لەگەڵ پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە لەڕاستای بەدیهێنانی کۆڵەکەی "سەرکەوتنی خوێندکار"ی پلانی ستراتیژیی زانکۆ کە ئەم کۆڵەکەیە کار دەکات بۆ پەرەپێدانی توانایی و شارەزاییەکانی خوێندکار لە بواری خوێندن تاکوو خوێندکار لەم ڕێگایەوە داهاتوویەکی باشتر و بە تایبەتی لە بواری پیشەیی دەستەبەر بکات.

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

News Date
Image
Koya University