تێزی دکتۆرای خوێندکار "هۆشمەند عەلی عەزیز" لە بواری زانستی مێژوو بەناونیشانی "بەکارهێنانی مێژوو لە ململانێ مەزهەبییەکان لە سێ سەدەی یەکەمی کۆچی" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا. 

ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، گفتوگۆی خوێندکاری دکتۆرا "هۆشمەند عەلی عەزیز" لە بواری زانستی مێژوو بەناونیشانی "بەکارهێنانی مێژوو لە ململانێ مەزهەبییەکان لە سێ سەدەی یەکەمی کۆچی" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو. 

ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ.د دەروێش یوسف حسن هروری سەرۆکی لێژنە و لە زانکۆی دهۆک، پ.ی.د نەریمان عبداللە علی ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی هەڵەبجە، پ.ی.د الیاس احمد کریم ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کەرکووک، پ.ی.د مهدی عثمان حسین ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.ی.د رسول ابراهیم رسول ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی ڕاپەڕین و پ.ی.د حەیدەر لەشکری خضر لە زانکۆی کۆیە ئەندامی لێژنە و سەرپەرەشتیاری توێژینەوە. 

ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.

Koya University

News Date
Image
Koya University
Subtitle
تێزی خوێندکاری دکتۆرا "هۆشمەند عەلی عەزیز" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا