سەرۆکی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.ی.د محمد حسیب صدیق بە یاوەری ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە لە سەردانێکی مەیدانیدا چەند پڕۆژەیەکی تەواوکراوی لە فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش بەسەرکردەوە.
ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، سەرۆکی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.ی.د محمد حسیب صدیق بە یاوەری ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە چەند پڕۆژەیەکی تەواوکراوی لە فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش لە زانکۆی کۆیە بەسەرکردەوە.
ئەم سەردانەی سەرۆکی زانکۆی کۆیە بە ئامانجی لەنزیکەوە بینین و بەسەرکردنەوەی چەند پڕۆژەیەکی نوێی تەواوکراو لە فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش ئەنجامدرابوو، لە سەرەتای سەردانەکەدا سەرۆکی زانکۆ و شاندی یاوەری لەلایەن ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش بەڕێز پ.د نەوزاد حسێن و یاریدەدەری ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش پ.د ڕێباز بایز تۆفیق و مامۆستایانی فاکەڵتییەکەوە پێشوازییان لێکرا.
فاکەڵتیی وەرزش لە ماوەی ڕابردوودا دروستکردن و ڕێکخستنی چەندین پڕۆژەی وەک گۆڕەپانی تۆپی باسکە، گۆڕەپانی تۆپی بالە و گۆڕەپانی تێنسی سەرزەوی جێبەجێکردوە کە ئەمڕۆ و لەمیانەی سەردانەکەیەدا سەرۆکی زانکۆ گشتیی ئەم پڕۆژە تەواوکراوانەی بەسەرکردەوە و وێڕای دەستخۆشییکردن لە ڕاگریەتیی فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش هاوکات پێداگریی لەسەر ئەوە کردوە ئەم پڕۆژانە دەبێت کاریگەرییەکی باش و ئەرێنیان لەسەر پڕۆسەی پێگەیاندنی سەردەمییانەی خوێندکارانی فاکەڵتیی پەروەردەی هەبێ.
لەمیانەی سەردانەکەی سەرۆکی زانکۆدا و لە بڕگەیێکی تری ئەم بەسەرکردنەوەیە کتێبخانەی نوێی فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش لەلایەن سەرۆکی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.ی.د محمد حسیب صدیق کرایەوە، ئەم کتێبخانەیە لە ئێستادا و بە دیزاینێکی نوێ و گونجاو بۆ گرتنەخۆی ژمارەیەکی زیاتری کتێب و هاوکات دابینکردنی ژینگەییەکی لەبار بۆ خوێندنەوە و توێژینەوەی خوێندکاران دروستکراوە.
سەرۆکی زانکۆی کۆیە لە بەشێکی تری سەردانەکەیدا هۆڵەکانی خوێندنی باڵا لە بوارەکانی ماستەر و دکتۆرای بەسەرکردەوە و لەنزیکەوە ئامادەکاری و ڕێکخستنە تایبەتییەکانی ئەم هۆڵانە و هاوکات هۆڵی تاقیگەی کۆمپیوتەری فاکەڵتیی وەرزشی بینی بۆ دڵنیابوونەوە لە دەستەبەربوونی باشترین کواڵیتیی ژینگەی خوێندن بۆ خوێندکاران.
لەکۆتایی سەردانەکەیدا سەرۆکی زانکۆ و شاندی یاوەری هۆڵی لەشجوانیی فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزشی بەسەرکردەوە کە لە ئێستادا بە ئامێری پێشکەوتوو و ڕێکخستنی نوێوە ئامادە و بەردەستە.
زانکۆی کۆیە لە سەردەمی نوێی خۆیدا و لەژێر ڕۆشنایی پلانی ستراتیژی هەوڵ دەدات ئەوپەڕی دەرفەتی گونجاو و لەبار بۆ پەروەردەکردن و پێگەیاندنی زانستییانەی خوێندکاران لە ئاست و بواری ئاکادیمیی بڕەخسێنێ و سەرکەوتنی خوێندکاران ببێتە ڕوانگە و دونیابینییەکی سەرەکی و ئامانجی پێکەوەیی کارکردن و پێشکەوتن.
-----
Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.
There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).
Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.
KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).
Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.
Arabic Wikipedia | Turkish Wikipedia Iraq | Tukish Wikipedia KRG | Persian Wikipedia | Wikipedia Kurdistan | University of hawai | قائمة جامعات العراق | كردستان العراق | Portugal Wikipedia