دوابەدوای پەسندكردنی كۆنووسی لیژنەی خاڵبەندی بۆ دابەشكردنی شوقە بۆ فەرمانبەران و خانوو و شوقە بۆ مامۆستایان، وە لەسەر ڕاسپاردەی ئەنجوومەنی زانكۆی كۆیە، ئاگاداری فەرمانبەران و مامۆستایان دەكەینەوە كەوا خوازیاری وەرگرتنی ( شوقەی فەرمانبەران، شوقە و خانووی مامۆستایان)ن، ئەوا لە ڕێكەوتی  ( ١/٧ تاكو ٢/٧ی ٢٠٢٤ ) سەردانی (بەرێوەبەرایەتیی كاروباری یاسایی) بكەن بەمەبەستی پێشكەشكردنی داواكاری و وەرگرتنی زانیاری پێویست، وە ئەم پێداویستیانەی خوارەوە لەگەڵ خۆیان بهێنن ( پوختەی راژە، بەڵێننامەی دادنووس كەوا كەسی داواكار خۆی و خێزانی و منداڵی لە شاری كۆیە خانوویان بەناو نییە، كۆپی رەنگاو رەنگی كارتی نیشتماتی ، كارتی زانیاری، فۆرمی خۆراك) .

تێبینی:
خاڵی یەکەم: تکایە ئەو خانوو و شوقانەی کەوا دابەش دەکرێن بۆ فەرمانبەر و مامۆستایان تەنها بۆ خێزانە ( واتە ئەو کەسەی کە داواکاری پێشکەش دەکات دەبێ بەشێوەی بەردەوام خۆی و خێزانی و منداڵی لە شاری کۆیە نیشتەجێ بن و بەڵگەنامەی پێویست بهێنن کە ئەمە بسەلمێنێت)
خاڵی دووەم: تکایە مامۆستای سەڵت داواکاری پێشکەش نەکات.
خاڵی سێیەم: تکایە ئەو ڕێکەوتەی لەسەرەوە دیاریکراوە دوا کاتە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری، لە دوای ئەو ڕێکەوتەوە داواکاری پێشکەش ناکرێ.

ب.كاروباری یاسایی و گرێبەستەكان

News Date
Image
خانوو و شوقەکان