چاپتەری"ACI"ی لە زانکۆی کۆیە، پێکهاتوو لە خوێندکارانی فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە و بەشەکانی ئەندازیاریی شارستانی و ئەندازیاریی جیۆتەکنیک توانیان لە پێشبڕکێیەکی نێوان زانکۆکانی کوردستان سەرکەوتن بەدەستبهێنن.
لەماوەی ڕابردوودا پێشبڕکێیەک لەسەر ئاستی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و بە بەشداری هەموو زانکۆکانی کوردستان بەناونیشانی "Egg Protection Device Competition" لە زانکۆی"تیشک"ی نێودەوڵەتیی لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، چاپتەری"ACI"ی خوێندکارانی زانکۆی کۆیە پێکهاتوو لە خوێندکارانی بەشەکانی ئەندازیاریی شارستانی و ئەندازیاریی جیۆتەکنیک کە سەرجەم ١٥ خوێندکار بوون بە سەرپەرشتی بەڕێزان د. ڕەهێل خالد ابراهیم سەرۆکی بەشی ئەندازیاریی شارستانیی زانکۆی کۆیە و م.ی بەڵێن زرار عبدالصمد بڕیاردەری بەشی ئەندازیاریی جیۆتەکنیک لە زانکۆی کۆیە بەشداریان لە پێشبڕکێیەکەدا کرد و توانیان پلەی دووەم و سێیەمیان بەدەستهێنا.
خوێندکارانی بەشداربووی زانکۆی کۆیە لە پێشبڕکێکە پێکهاتبوون لە بەڕێزان: عەبدولسەمیع ڕێبوار، مستەفا کەمال، بانە هۆران، محی الدین محمد، بەندا جاسم، ڕاستی سەروەت، بەتین فەریدوون، محمد عثمان، لانە صدیق، بێوار هادی، ڕۆژ خالید، بەهرۆز زووبێر، ئایە خالید، احمد عاریف و ناز نەوزاد کە ئەندامی چاپتەری" ACI"ی خوێندکارانی زانکۆی کۆیەن و
زانکۆی کۆیە بەدرێژایی مێژووی تەمەنی بیست ساڵەی خۆی و بەتایبەتی لە سەردەمی هەنووکەیی و پشتبەستوو بە دونیابینیی نوێی کارگێڕیی نوێی زانکۆ و پلانی ستراتیژیی زانکۆ بەردەوام خوێندکارانی خۆی وەک سەرمایەیەکی گرینگ چاولێکردووە و ئەوپەڕی هەوڵی خۆی داوە تاکوو بە باشترین و زانستییانەترین پێوەرە ئاکادیمییەکان وەبەرهێنانیان تێدا بکات.
هاوکات کۆڵەکەی "سەرکەوتنی خوێندکار" یەکێک لە حەوت کۆڵەکە سەرەکییەکەی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیەیە کە زانکۆ بە ڕەخساندنی هەل و دەرفەتی لەبار و گونجاو بۆ خوێندکاران لەبوارە پیشەییەکەی داهاتوویان هەوڵدەدات بانەڕۆژێکی سەقامگیر و گەشە بۆ خوێندکاران و پێشکەوتنی کۆمەڵگەی کوردستان دابین بکات.
-----
Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.
There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).
Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.
KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).
Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.
Arabic Wikipedia | Turkish Wikipedia Iraq | Tukish Wikipedia KRG | Persian Wikipedia | Wikipedia Kurdistan | University of hawai | قائمة جامعات العراق | كردستان العراق | Portugal Wikipedia