بەشی زمانی عەرەبی لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە، وۆرکشۆپێکی بەناونیشانی "استراتیجیة اللغة و الادب في المجالات الاجتماعیة و التطبیقیة"ی سەبارەت بە ستراتیژیی زمان و ئەدەب لە بوارەکانی کۆمەڵایەتی و جێبەجێکردن بەڕێوەبرد.

ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٤ی زایینی بەرامبەر بە ٦ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، بە ئامادەبوونی یاریدەدەری ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردە بۆ کاروباری کارگێڕیی و خوێندکاران بەڕێز پ.ی.د ئالان صلاح و مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی کۆیە، بەشی زمانی عەرەبی لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەناونیشانی "استراتیجیة اللغة و الادب في المجالات الاجتماعیة و التطبیقیة"ی سەبارەت بە ستراتیژیی زمان و ئەدەب لە بوارەکانی کۆمەڵایەتی و جێبەجێکردن بەڕێوەبرد.

سەرەتای وۆرکشۆپەکە بە وتەی بەخێرهاتن لەلایەن سەرۆکی بەشی زمانی عەرەبی بەڕێز د. ئازاد عبداللە محمد دەستی پێکرد.

وۆرکشۆپەکە پانێلێکی سەرەکی کە پێکهاتبوو لە چوار تەوەری گرتبووەخۆ و پانێلەکە لەلایەن بەڕێز د. ئازاد عبداللە محمد بەڕێوەبردرا و بابەتە پێشکەشکراوەکان بەمشێوەیە خوارەوە بوون:

بابەتی "طریقة تقییم الطلبة في العملیة التعلیمیة" لەلایەن بەڕێز پ.د ابراهیم عبود یاسین پێشکەش کرا.

بابەتی "هل الواقع هو تعلیم العربیة لأغراض دینیة؟ ام تعلیم الدین عبر تعلیم العربیة؟" لەلایەن بەڕێز د. زانا عبدالرحمن اسماعیل پێشکەش کرا.

بابەتی"الأمثال و الحکم في اللغة العربیة و مقارنتها بالأمثال في اللغة الکوردیة" لەلایەن بەڕێز د. کۆسار دلێر محمود پێشکەش کرا.

بابەتی " إيجابيات و سلبیات استخدام المواقع الاکترونیة في عملیة تعلیم و تعلم اللغة" لەلایەن بەڕێز م. کۆیان اسماعیل جمعە پێشکەش کرا.

کۆتاییی پانێلی سەرەکیی وۆرکشۆپەکە تایبەت بوو بە وەڵامدانەوەی پرسیار و تێبینیی بەشداربووان و گفتوگۆی زانستی نێوان بەشداربووان و پێشکەشکارانی بابەتەکان وۆرکشۆپەکەی پڕ ناوەڕۆکتر و دەوڵەمەنتر کرد و بە دابەشکردنی بڕوانامەی بەشداربوون بەسەر پێشکەشکارانی بابەتەکاندا وۆرکشۆپەکە کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا.

Koya University

Koya University

-----

Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.

There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).

Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.

KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).

Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.

Arabic Wikipedia  |  Turkish Wikipedia Iraq  | Tukish Wikipedia KRG  |  Persian Wikipedia   |   Wikipedia Kurdistan  |  University of hawai   |   قائمة جامعات العراق   |   كردستان العراق    |   Portugal Wikipedia

News Date
Image
Koya University