ئاهەنگی هەژدەهەمین خولی دەرچووان بۆ ساڵی ئەکادیمیی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ لە زانکۆی کۆیە بە سپۆنسەری میدیایی کەناڵی گەلی کوردستان بەڕێوەچوو. 

 ڕۆژی شەممە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێز د. ئارام محمد قادر و بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێز د. عبدالفتاح عبدالرزاق و سەرۆکی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.ی.د محمد حسیب صدیق ، بەرپرسانی حیزبی و حکوومی و ژمارەیەک سەرۆک زانکۆی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە و کەسایەتییە کارگێڕی، حیزبی و کۆمەڵایەتییەکانی شاری کۆیە، مامۆستایان و خوێندکارانی دەرچوو  و کەسوکاریان ئاهەنگی هەژدەهەمین خولی دەرچووانی زانکۆی کۆیە بۆ ساڵی ئاکادیمیی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ بە سپۆنسەری میدیایی کەناڵی گەلی کوردستان لە هۆڵی فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو. 

بڕگەیێکی ڕێوڕەسمەکە تایبەت بوو بە وتاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە لەلایەن بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەڕێز د. عبدالفتاح عبدالرزاق پێشکەش کرا.

 ناوبراو لەمیانەی وتارەکەیدا وێڕای دەربڕێنی خۆشحاڵی خۆی بۆ ئامادەبوون  و بەشداری لە ئاهەنگی هەژدەهەمین خولی دەرچووانی زانکۆی کۆیە هاوکات پیرۆزبایی لە دەرچووان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و دڵنیایی خۆی لەبوونی ئەوان بە سەرمایەیەکی مرۆیی باش بۆ خزمەتکردنی وڵات دەربڕی و  گوتی:"زانکۆکەتان زانکۆی کۆیە هەر لە سەرەتای دامەزراندیەوە تاکوو ئێستا بەردەوام بە توانا و ماندووبوونی سەرکردە و مامۆستا ئەکادیمییەکانی سەرکەوتن و پێشکەوتنی گەورەی بەخۆیەوە بینیووە"

 لەدرێژەدا ناوبراو ئاماژەی بە هەوڵە بەردەوامەکانی زانکۆی کۆیە بۆ ڕەخساندن و دروستکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ خوێندکاران و هاوکات بەدەستهێنانی سەرکەوتن لەبواری زانستی و بەتایبەتی گۆڤار و بڵاوکراوەکان کرد و هاوکات ئاماژەی بە پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە کرد و داڕشتنی ئەم پلانەی لەلایەن زانکۆی کۆیەوە وەک یەکەمین زانکۆ لە ئاستی هەرێمی کوردستانی بەرز نرخاند و هیوای خواست ئامانج و مەبەستەکانی وەدیبهێنرێت.

Koya University

Koya University

Koya University

-----

Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.

There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).

Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.

KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).

Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.

Arabic Wikipedia  |  Turkish Wikipedia Iraq  | Tukish Wikipedia KRG  |  Persian Wikipedia   |   Wikipedia Kurdistan  |  University of hawai   |   قائمة جامعات العراق   |   كردستان العراق    |   Portugal Wikipedia

News Date
Image
Koya University