سەرۆکی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.ی.د محمد حسیب صدیق بە یاوەری ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە لە مەڕاسیمێکی تایبەتدا پڕۆژەیەکی زانکۆی کۆیەی پێکهاتوو لە پێنج نەمامگە و شەتڵگەی کردەوە.

 ڕۆژی چوارشەممە ٣ی نیسانی ٢٠٢٤ی زایینی بەرامبەر ١٥ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، بەئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.ی.د محمد حسیب صدیق و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکانی زانکۆی کۆیە بەڕێز ئەندازیار پشتیوان محمد و فەرمانبەر و کرێکارانی بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکانی زانکۆی کۆیە، پڕۆژەیەکی زانکۆی کۆیە پێکهاتوو لە پێنج نەمامگە و شەتڵگە کرایەوە.

 ئەم پڕۆژەی نەمامگە و شەتڵگەی تایبەتی زانکۆی کۆیە کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکانی زانکۆی کۆیەوە دروستکراوە و ئەم پڕۆژەیە بەشێکە لە کۆڵەکەی "زانکۆی سەوز"ی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە کە لەڕێگای زیادکردنی ڕووبەری سەوزایی و پشتبەخۆبەستن لە بەرهەمهێنان و پەرەپێدانی بەرهەمە درەختی و ڕووەکییەکان هەوڵ بۆ دەستەبەرکردنی ئەم ئامانجەی زانکۆی کۆیە بۆ بوون بە زانکۆیەکی سەوز دەدات.

 لەمیانەی مەڕاسیمی کردنەوەی پڕۆژەی نەمامگە و شەتڵگە تایبەتەکانی زانکۆی کۆیە خەڵاتی ڕێزلێنان لەلایەن سەرۆکی زانکۆی کۆیەوە بەڕێز پ.ی.د محمد حسیب صدیق بەسەر کرێکارانی بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکانی زانکۆی کۆیە دابەشکرا لەپای ئەرک و ماندووبوونی بەردەوامیان لە ڕاپەڕاندنی کارەکانیان و کاریگەریان لە بەخشینی سیمایەکی سەوز بە زانکۆی کۆیە.

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya UniversityKoya University

News Date
Image
Koya University