لە چوارچێوەی هەوڵەکانی زانکۆی کۆیە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لەژێر ڕۆشنایی کۆڵەگەی (بە نێودەوڵەتی کردن و پێگەی جیهانی)ی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە ٢٠٢٣-٢٠٢٧ و ئامادەکارییەکان بۆ سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی بواری نەوت، بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صديق سەردانی نووسینگەی کۆنسوڵگەریی وڵاتی ژاپۆن لە هەولێر کرد و لەلایەن بەڕێز کۆنسوڵی گشتیی وڵاتی ژاپۆن لە هەولێر،ئاراکاوا میکیهێرۆ پێشوازییان لێکرا.

لە میانی دیدارەکەدا، بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە باسی لە ئاست و پێگەی زانکۆی کۆیەی لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی کرد و مێژوو و هەیکەلیەتی ئێستای زانکۆی کۆیەی خستەڕوو.

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، ئاماژەی بەوە کرد کە زانکۆی کۆیە پلانێکی ستراتیژیی پێنج ساڵەی داڕشتووە و ئەو پلانە وەکو دەستوورێک وایە بۆ کاری پێنج ساڵەی داهاتووی زانکۆکە.

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، دیدگا، ڕوانگە، ئامانج و کۆڵەگەکانی پلانەکەی خستەڕوو و جەختی لەوە کردەوە کە زانکۆی کۆیە هەنگاوی گرنگی لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بۆ ناساندن و کردنەوەی دەرگای هەماهەنگی بۆ جێبەجێکردنی ئامانجەکانی کۆڵەگەکانی پلانەکە وبەتایبەت کۆڵەگەی (زانکۆی سەوز) ناوە.

هەر لە میانی کۆبوونەوەکەدا، بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە باسی گرنگی و دووایین ئامادەکارییەکانی سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی نەوت: چارەسەرکردنی پاشماوەکان لە پیشەسازیی نەوت و گاز کە ٢٨-٣٠ی نیسانی ٢٠٢٤ لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەدەچێت کرد و بانگهێشتنامەی ئامادەبوونی کۆنفرانسەکەی پێشکەشی بەڕێز کۆنسوڵی گشتیی وڵاتی ژاپۆن کرد.

لای خۆیەوە بەڕێز کۆنسوڵی گشتیی وڵاتی ژاپۆن لە هەولێر، ئاراکاوا میکیهێرۆ خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە دەربڕی و ئاماژەی بە ئاست و پێگەی زانکۆی کۆیەی لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی کرد.

بەڕێز کۆنسوڵی گشتیی وڵاتی ژاپۆن لە هەولێر، ستایشی ڕۆڵی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ و ستافی زانکۆی کۆیەی کرد لە داڕشتنی پلانێکی ستراتیژیی پێنج ساڵە بۆ زانکۆکە و ئاماژەی بەوە کرد کە دانانی پلانێکی ستراتیژیی یەکێکە لە کارە هەرە گرنگەکان بۆ سەرجەم دامەزراوەکان و بە تایبەتی زانکۆکان و ئامادەیی خۆی بۆ پێشکەشکردنی هەماهەنگی و کارکردن بۆ جێبەجێکردنی کۆڵەگەکانی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە و بە تایبەتی کۆڵەگەی (زانکۆی سەوز) لە چوارچێوەی یادداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن نیشاندا.

هەر لە میانی دیدارەکەدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د محمد حسیب صديق وێنەیەکی لە پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیەی ٢٠٢٣-٢٠٢٧ی ێشکەشی بەڕێز کۆنسوڵی گشتیی وڵاتی ژاپۆن لە هەولێر، ئاراکاوا میکیهێرۆ کرد.

هاوکات، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی زانکۆی کۆیە، د.پەخشان فەهمی فەرحۆش ئامادەی کۆبوونەوەکە بوو.

Koya University & Japan

Koya University & Japan
Koya University & Japan

News Date
Image
Koya University & Japan