سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق بە یاوەری شاندێک لە سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە پێشوازییان لە مێژوونووس و کەسایەتی ئاکادیمی پ.د جەبار قادر کرد. 
 ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی گوڵان(بانەمەڕ)ی ٢٧٢٤ی کوردی بەرامبەر ٢ی ئایاری ٢٠٢٤ی زایینی، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق و شاندێک لە سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە پێشوازییان لە مێژوونووس و کەسایەتی ئاکادیمی پ.د جەبار قادر کرد.  
ئەم دیدارە دۆستانەیە لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی سیمینارێک بۆ پ.د جەبار قادر بە دەستپێشخەریی بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە و هاوئاهەنگی بەشی مێژوو لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە پێکهاتبوو کە هەریەک لە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پ.د. رۆستەم سەلام عەزیز، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران پ.ی.د. قارەمان نادر، ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردە پ.د. سەفین جلال، د. عومەر پەتی و سەرۆکی بەشی مێژوو پ.د. هۆشمەند عەلی و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە م.ی محمد سەیدگوڵ ئامادەی دیدارەکە بوون.  
سەرۆکی زانکۆی کۆیە لەمیانەی دیدارەکەدا وێڕای بەخێرهێنانی پ.د جەبار قادر کە پێشتر لە زانکۆی کۆیە پۆستی ڕاگری و سەرۆک بەشیشی هەببوو هاوکات لە چەند وتەیەکدا بەرچاوڕوونیی پێویست سەبارەت بە دوایین پێشکەوتنەکانی زانکۆی کۆیە و بە تایبەتی داڕشتنی پلانی ستراتیژیی زانکۆ کرد و ئاماژەی بەوەدا ئەم پلانە وەک نەخشەڕێگایەک وایە بۆ زانکۆی کۆیە و هەروەها لە درێژەدا کۆڵەکە سەرەکییەکانی پلانەکەی بۆ لایەنی میوان ڕوونکردەوە. لای خۆیەوە پ.د. جبار قادر، خۆشحاڵی خۆی بەدووبارەهاتنەوە و سەردانکردنەوەی زانکۆی کۆیە دەربڕی و ئاماژەی بەوە کرد کە خۆشحاڵە دوای ساڵانێک سەردانی زانکۆی کۆیە دەکاتەوە و بینینی ئەم پێشکەوتن و گۆڕانکارییانەی سیمای زانکۆ سەرنجڕاکێشە لەلای. 
 لە بڕگەیەکی تری دیدارەکەدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق وێنەیەکی لە پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیەی پێشکەشی پ.د. جبار قادر کرد.

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.

There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).

Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.

KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).

Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.

Arabic Wikipedia  |  Turkish Wikipedia Iraq  | Tukish Wikipedia KRG  |  Persian Wikipedia   |   Wikipedia Kurdistan  |  University of hawai   |   قائمة جامعات العراق   |   كردستان العراق    |   Portugal Wikipedia

News Date
Image
Koya University