سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق بە یاوەری یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا پ.د هشیار زکی، ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردە پ.د سەفین جەلال و سەرۆکی بەشی پەروەردە و دەروونزانیی زانکۆی کۆیە پ.ی.د خالید اسماعیل لەگەڵ ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق بۆ پەروەردە و خوێندنی باڵا د. عەدنان سەراج و شاندێکی یاوەری لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی سێیەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی بواری نەوت: چارەسەری پاشماوەکانی نەوت و غاز کۆبوویەوە.
ڕۆژی یەکشەممە ٨ی گوڵان(بانەمەڕ)ی ٢٧٢٤ی کوردی بەرامبەر ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٤ی زایینی، زانکۆی کۆیە بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی بەسڕە و زانکۆی میزۆری و دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی سێیەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی بواری نەوت: چارەسەری پاشماوەکانی نەوت و غازیان بەڕێوەبرد و ئەم کۆنفڕانسە لە ئاستێکی باڵای نێوخۆیی و دەرەکی بەشداربووی هەبوو و هەنگاوێکی کردەیی زانکۆی کۆیە بوو بۆ هەنگاونانی پتەوتر لە ڕاستای کۆڵەکەی "زانکۆی سەوز"ی پلانی ستراتیژی، لەم پەراوێزەدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە و شاندێکی زانکۆی کۆیە پێکهاتوو لە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردە و سەرۆکی بەشی پەروەردە و دەروونزانیی زانکۆی کۆیە کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی فیدڕاڵ و شاندێکی یاوەری پێکهێنا.
ئەم کۆبوونەوەیە بە ئامانجی گفتوگۆ سەبارەت بە پێکهێنانی تیمی کاری بۆ ڕێکخستنی وۆرکشۆپ و سیمینار و لە ئەنجامدا بەڕێوەبردنی کۆنفڕانسێکی گشتگیر سەبارەت بە دۆزی پەروەردە و فێرکردن لە بواری خوێندنی باڵادا ڕێکخرابوو، هەر دوولایەن ئامادەیی خۆیان بۆ ئەنجامدانی کاری پێویست و بەردەوامیی پێکهێنانی کۆبوونەوەی هاوبەش بە مەبەستی گەیشتن بە کۆدەنگیی زیاتر لەسەر بابەتەکانی پێشبینیکراو بۆ وۆرکشۆپ و کۆنفڕانس لە بواری پەروەردە و گرفت و ئاستەنگەکانی و پێشنیاری چارەسەر بۆ ئەو پرس و بابەتانە خستەڕوو.
-----
Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.
There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).
Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.
KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).
Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.
Arabic Wikipedia | Turkish Wikipedia Iraq | Tukish Wikipedia KRG | Persian Wikipedia | Wikipedia Kurdistan | University of hawai | قائمة جامعات العراق | كردستان العراق | Portugal Wikipedia