بە مەبەستی دروستکردنی پردی هاوئاهەنگی و لێکنزیکبوونەوە و ڕەخساندنی دەرفەتی کار و پەرەدان بە بواری توێژینەوە، زانکۆی کۆیە لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی "سێیەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی بواری نەوت: بەڕێوەبردنی پاشماوەکان لە پیشەسازیی نەوت و غاز" کۆنسۆرتیۆمێکی لەگەڵ ژمارەیەک کۆمپانیای نەوت ئەنجامدا.

ڕۆژی دووشەممە ٩ی گوڵان(بانەمەڕ)ی ٢٧٢٤ی کوردی بەرامبەر ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٤ی زایینی، بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق، ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە پ.ی.د گەلاوێژ بەکر باپیر، ڕاگری کۆلێژی ئەندازیاریی زانکۆی بەسڕە پ.د. مفید الترکي، نوێنەرانی زانکۆی میزۆری، دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق، ستافی مامۆستایانی بەشەکانی ئەندازیاریی نەوت، ئەندازیاریی کیمیاوی و نوێنەری ژمارەیەکی بەرچاو کۆمپانیای نەوت کۆنسۆرسیۆمێک لە نێوان زانکۆی کۆیە و کۆمپانیا نەوتییەکان بە مەبەستی دروستکردنی پەیوەندی و هاوئاهەنگیی زانستی و کردەیی زیاتری دوولایەن ئەنجامدا.

ئامانجی ئەم کۆنسۆرسیۆمە کردنەوەی دەروازەی پەیوەندی دوولایەنە لە نێوان زانکۆی کۆیە و کۆمپانیاکانی نەوت بە مەبەستی پەرەپێدانی کەرتی نەوت لە کوردستان و عێراق، ڕەخساندنی هەل و دەرفەتی توێژینەوە بە مامۆستایان و توێژەرانی زانکۆی کۆیە لەلایەن کۆمپانیاکانەوە بەپێدانی زانیاری و داتا تاکوو چارەسەر و پێشنیار بۆ کێشەکانی بواری نەوت دەستەبەر بکرێ، پاڵپشتی دارایی و ئاکادیمی بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵا لە ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستان، ڕێکخستنی بەرنامە پلانی درێژخایەن لە نێوان زانکۆی کۆیە و کۆمپانیا نەوتییەکان بۆ ڕەخساندنی هەلی ڕاهێنان و خولی هاوینە و گەشتی زانستی بۆ خوێندکارانی ئەندازیاریی نەوت و وەرگرتنی خوێندکارانی دەرچوو لە کۆمپانیا نەوتییەکانی عێراق و ڕەخساندنی هەلی کار بۆیان.

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

-----

Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.

There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).

Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.

KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).

Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.

Arabic Wikipedia  |  Turkish Wikipedia Iraq  | Tukish Wikipedia KRG  |  Persian Wikipedia   |   Wikipedia Kurdistan  |  University of hawai   |   قائمة جامعات العراق   |   كردستان العراق    |   Portugal Wikipedia

News Date
Image
Koya University