ڕۆژی سێشەممە ٧ی ئایاری ٢٠٢٤ لە زانکۆی سلێمانی بە بەشداری سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق ڕێوڕەسمی واژووکردنی یادداشتنامەی لێکتێگەیشتن  لە نێوان ژمارەیەک زانکۆی هەرێمی کوردستان و زانکۆکانی شانشینی ئوردنی هاشمی بەڕێوەچوو.

ڕێوڕەسمەکە سەرەتا بە خوێندنەوەی بڕگەکانی یادداشتنامەکان و خاڵە گرنگەکانی هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی لە نێوان زانکۆکان دەستی پێکرد و جەخت لەسەر ئەنجامدانی کرداریی یادداشتنامەکان کرایەوە.

دواتر لە میانی ڕێوڕەسمەکەدا زانکۆ بەشداربووەکان یادداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان لە نێوانیان واژووکرد.

جێگەی باسە یادداشتنامەکان چەندین تەوەری گرنگی هەماهەنگی لە بوارەکان؛ توێژینەوەی زانستی، ئاڵوگۆڕی خوێندکاران و ستافی ئەکادیمی، ئەنجامدانی کۆنفرانس و وۆرکشۆپ و چەندین پرسی ئەکادیمیی دیکە  لە نێوان زانکۆکاندا دەگرێتەوە.

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

News Date
Image
Koya University