جێگری سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەنابی کاک قوباد تاڵەبانی وەک هێمایەک بۆ دەستپێشخەریی "زانکۆی سەوز"ی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە نەمامێکی لە زانکۆی کۆیە چاند. 

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی گوڵان (بانەمەڕ)ی ٢٧٢٤ی کوردی بەرامبەر ١٦ی ئایاری ٢٠٢٤ی زایینی، لە زانکۆی کۆیە بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەنابی قوباد تاڵەبانی و وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی د. ئارام محمد قادر و سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق، بەرپرسانی باڵای حکوومی و حیزبی و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە و مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی کۆیە لە چالاکییەکی تایبەتدا و وەک هێمایەک بۆ دەستپێشخەریی "زانکۆی سەوز"ی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە نەمامێک لەلایەن جێگری سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەنابی قوباد تاڵەبانی لە زانکۆی کۆیە چێندرا. 

هەر لە میانی چالاکییەکانی ئەو ڕۆژەدا جێگری سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەنابی قوباد تاڵەبانی و وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی د. ئارام محمد قادر بە یاوەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ پێشانگای کاری خوێندکاران لە چوارچێوەی زانکۆی سەوز، پێشانگای کارسازی لە لایەن کۆمپانیاکان، یاریی فوتساڵ و یاریی کۆتایی شەترەنج بۆ خوێندکارانیان بەسەرکردەوە.

زانکۆی کۆیە ساڵی ڕابردوو و لە چوارچێوەی مەڕاسیمێکی بەشکۆدا پلانی ستراتیژیی خۆی بۆ ماوەی پێنج ساڵ ڕاگەیاند و بنیادنانی "زانکۆی سەوز" یەکێک لە حەوت کۆڵەکەی سەرەکیی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیەیە و لە ماوەی نێوان ڕاگەیاندنی پلانی ستراتیژیی و هەنووکە زانکۆی کۆیە لەو بوارەدا هەنگاوی کردەیی بەرچاوی هەڵهێناوە لەڕاستای بەدیهێنانی ئەم کۆڵەکەیەی پلانی ستراتیژی.

Green Koya University

Green Koya University

Green Koya University

Green Koya University

 

--

Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.

There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).

Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of ArkansasKOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.

KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UKThe University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UKCihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).

Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.

Arabic Wikipedia  |  Turkish Wikipedia Iraq  | Tukish Wikipedia KRG  |  Persian Wikipedia   |   Wikipedia Kurdistan  |  University of hawai   |   قائمة جامعات العراق   |   كردستان العراق    |   Portugal Wikipedia

News Room

News Date
Image
Green Koya University
Subtitle
ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە وەکو زانکۆی سەوز