ئاگادارییەك لە بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی و گرێبەستەكانی زاكۆی كۆیە
دوابەدوای پەسندكردنی كۆنووسی لیژنەی خاڵبەندی بۆ دابەشكردنی شوقە بۆ فەرمانبەران و خانوو و شوقە بۆ مامۆستایان، وە لەسەر ڕاسپاردەی ئەنجوومەنی زانكۆی كۆیە، ئاگاداری فەرمانبەران و مامۆستایان دەكەینەوە كەوا خوازیاری وەرگرتنی ( شوقەی فەرمانبەران، شوقە و خانووی مامۆستایان)ن، ئەوا لە ڕێكەوتی ( ١/٧ تاكو ٢/٧ی ٢٠٢٤ ) سەردانی (بەرێوەبەرایەتیی كاروباری یاسایی) بكەن بەمەبەستی پێشكەشكردنی داواكاری و وەرگرتنی زانیاری پێویست، وە ئەم پێداویستیانەی خوارەوە لەگەڵ خۆیان بهێنن ( پوختەی راژە، بەڵێننامەی دادنووس كەوا كەسی داواكار خۆی و خێزانی و منداڵی لە شاری كۆیە خانوویان بەناو نییە، كۆ