ئاهەنگی هەژدەهەمین خولی دەرچووان بۆ ساڵی ئەکادیمیی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ لە زانکۆی کۆیە بە سپۆنسەری میدیایی کەناڵی گەلی کوردستان بەڕێوەچوو.
ڕۆژی شەممە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێز د. ئارام محمد قادر و بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێز د. عبدالفتاح عبدالرزاق و سەرۆکی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.ی.د محمد حسیب صدیق ، بەرپرسانی حیزبی و حکوومی و ژمارەیەک سەرۆک زانکۆی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە و کەسایەتییە کارگێڕی، حیزبی و کۆمەڵایەتییەکانی شاری کۆیە، مامۆستایان و خوێندکارانی دەرچوو و کەسوکاریان ئاهەنگی هەژدەهەمین خولی دەرچووانی زانکۆی کۆیە بۆ ساڵی ئاکادیمیی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ بە سپۆنسەری میدیایی کەناڵی گەلی کوردستان لە هۆڵی فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.
سەرەتای ئاهەنگەکە بە هاتنەژووەرەوەی خوێندکارانی دەرچوو لە شەش فاکەڵتیی زانکۆی کۆیە و دواتر مامۆستایانی زانکۆ و لە کۆتاییدا ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە بۆ هۆڵی ئاهەنگی دەرچوون دەستی پێکرد و پاشان مەڕاسیمی دەرچووانی خولی هەژدەهەمین بە سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" و وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدانی کورد و کوردستان هەروەها خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز لەلایەن "عبداللە یوسف" دەستپێکرا.
بڕگەی دواتر وتاری لێژنەی باڵای ئامادەکاریی ئاهەنگی دەرچووان لەلایەن بەڕێز پ.ی.د قارەمان نادر شێخ بزێنی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری خوێندکاران پێشکەش کرا.
سەرۆکی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.ی.د محمد حسیب صدیق لە بڕگەیێکی تری مەڕاسیمەکە وتاری خۆی بەبۆنەی ئاهەنگی هەژدەهەمین خولی دەرچووانی زانکۆی کۆیە پێشکەش کرد.
پاشان وتاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەڕێز د. عبدالفتاح عبدالرزاق پێشکەش کرا.
بڕگەی دواتر وتاری نوێنەری خوێندکاران لەلایەن بەڕێز ئەلەند ئاران حەوێزی پێشکەش کرا.
پاشان سوێندی دەرچووان لەلایەن یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا بەڕێز پ.د هشیار زەکی خوێندرایەوە و تێیدا خوێندکارانی فاکەڵتییەکانی پەروەردە، زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان، زانست و تەندروستی، ئەندازیاری و پەروەردەی وەرزش سوێندی دەرچوونیان خوارد و دواتر خوێندکارانی دەرچووی فاکەڵتیی پزیشکیی گشتی سوێندی دەرچوونیان خوارد.
بڕگەی دواتر بڕوانامەی بەکالۆریۆس لەلایەن سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە بەخشرایە خوێندکارانی دەرچوو لە هەر شەش فاکەڵتیی زانکۆی کۆیە.
بڕگەی کۆتایی مەڕاسیمەکە گرتنی وێنەی یادگاری خوێندکارە سێ یەکەمەکانی زانکۆی کۆیە بۆ ساڵی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و سەرۆکی زانکۆی کۆیە، بریکاری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە.
-----
Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.
There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).
Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.
KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).
Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.
Arabic Wikipedia | Turkish Wikipedia Iraq | Tukish Wikipedia KRG | Persian Wikipedia | Wikipedia Kurdistan | University of hawai | قائمة جامعات العراق | كردستان العراق | Portugal Wikipedia