بە هەماهەنگی زانکۆی کۆیە یەكەمین كۆنفڕانسی زانستیی نێودەوڵەتی سەرۆك جەلال تاڵەبانی لە زانكۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت
زانــكۆی ســلــێمـانـی بەهەمئاهەنگی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی و هەریەك لە زانكۆكانی (كۆیە، ڕاپەڕین، هەڵەبجە، گەرمیان، پۆلیتەكنیكی سلێمانی، پۆلیتەكنیكی گەرمیان، كۆمار، تیشكی نێودەوڵەتی و قەیوانی نێودەوڵەتی)، بەدروشمی (سەرۆك مام جەلال ڕاستی و هەڵوێستە مێژووییەكان)، یەكەمین كۆنفڕانسی زانستیی نێودەوڵەتیی سەرۆك جەلال تاڵەبانی ئەنجامدەدات.
كۆنفڕانسەكە، لە ڕۆژانی (٣ و ٤)ی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٥ لە هۆڵەكانی كۆنگرێسی زانكۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت، كە هاوكاتە لەگەڵ هەشتەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال.