سەرۆکی زانکۆی کۆیە لەگەڵ بەڕێوەبەر و ستافی کارگێڕیی بەشەناوخۆییەکان کۆبوویەوە

سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق سەردانی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی کۆیەی کرد و لەگەڵ بەڕێوەبەر و ستافی کارگێڕیی بەشەناوخۆییەکان کۆبوویەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د. محمد حسیب صدیق بە یاوەری یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پ.ی.د. یادگار عبد الله علی، بەڕێوەبەری ئەندازە و پرۆژەکانی زانکۆی کۆیە ئەندازیار بۆتان ئەنوەر، ئەندازیار لە بەشی ئەندازە و پرۆژەکان بەڵێن ئەنوەر و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە م.ی. محمد کریم سیدگوڵ بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە کارەکانی نۆژەنکردنەوە و ئامادەکارییەکانی بەشەناوخۆییەکان بۆ پێشوازیکردن لە خوێندکاران سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی کۆیەیان کرد و لەگەڵ ستافی کارگێڕی و سەرپەرشتیاری بلۆکەکان کۆبوونەوە.

سەرۆکی زانکۆی کۆیە، لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بە گرنگیی دابینکردنی تەواوی پێداویستییەکان بۆ بەشەناوخۆییەکان و فەراهەمکردنی کەشێکی ئارام و گونجاو بۆ خوێندکاران کرد و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە دەبێت بە زووترین کات تەواوی کەموکوڕییەکان چارەسەربکرێت و ژوورەکان بۆ خوێندکاران ئامادەبکرێن.

سەرۆکی زانکۆی کۆیە، جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت ئەوپەڕی ئاسانکاری بکەن لە دروستکردن و پێکهێنانی کەشێک گونجاو و لەبار بۆ خوێندکاران لە بەشەناوخۆییەکان لە ڕووی پێداویستی و خزمەتگوزاری و هاوکات ڕەخساندنی دەرفەتی گونجاوی خوێندن و خوێندنەوە.

دواتر سەرۆکی زانکۆی کۆیە، سەردانی هەر پێنج بلۆکی بەشەناوخۆییەکانی کرد و لە نزیکەوە چاودێری ئامادەکارییەکانی کرد.

زانکۆی کۆیە، لە ماوەی پشووی ئەمساڵدا هەڵمەتێکی بەرچاوی نۆژەنکردنەوە و چاککردنەوە و تەواوکردنی کەموکوڕییەکانی گرتەبەر و لەو ماوەیەدا کارەکانی نۆژەنکردنەوەی سیستەمی گەرمی و ساردی، فانکۆیلەکان، بۆیاغکردنی باڵەخانەکان و چەند ژوورێک و چاکردنەوەی سیستەمی ئاو و ئاوەڕۆی بەشەناوخۆییەکان.

هاوکات زانکۆی کۆیە بۆ سێیەم ساڵە لەسەر یەک سیستەمی وەرگرتنی خوێندکاران لە بەشەناوخۆییەکانی کردووەتە سیستەمێکی ئەلیکترۆنی و خوێندکاران بە ئاسانی لە ماڵەکانی خۆیانەوە دەتوانن ئەو ژوورە بگرن کە دەیانەوێت.

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

News Date
Image
Koya University