شاندی زانکۆی کۆیە لە کۆنفرانسی COP29 زنجیرەیەک کۆبوونەوە و دیداری گرنگیان ئەنجامدا

شاندێکی زانکۆی کۆیە بە سەرۆکایەتی سەرۆکی زانکۆ، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنفرانسی COP29 لە وڵاتی ئازەربایجانە.

ڕۆژی سێشەممە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، شاندێکی زانکۆی کۆیە بە سەرۆکایەتی سەرۆکی زانکۆ، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق و ئەندامی بەڕێوەبەری تەندروستی و سەلامەتی و ژینگەی زانکۆی کۆیە م.ی. دنیا ابراهیم صالح بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنفرانسی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ گۆڕانکاریی کەش وهەوا (COP29) سەردانی وڵاتی ئازەربایجانیان کرد.

لە میانی سێ ڕۆژی یەکەمی کۆنفرانسەکەدا شاندەکەی زانکۆی کۆیە بەشدارییان لە چالاکی و کۆڕوکۆبوونەوەکانی کۆنفرانسەکە کرد و لەگەڵ نوێنەری وڵاتان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی بواری کەش وهەوا کۆبوونەوتەوە.

هەر لە پەراوێزی کۆنفرانسەکەدا شاندی زانکۆی کۆیە، سەردانی پاڤیلیۆن (جناح) ی وڵاتانی بەریتانیا، چین، ئیمارات، قەتەر و مەغریب کرد و چاویان بە ڕێکخراوەکانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکانی وکو (UNDPسندووقی نێودەوڵەتی کەش وهەوا (Climate Fund)، سندووقی پاراستنی ژینگە (Environmental Defense Fund ) و سەنتەری وۆدوێڵ بۆ توێژنەوە لە بواری کەش وهەوا (Woodwell Climate Research Center) کەوت.

هاوکات شاندەکەی زانکۆی کۆیە لە میانی سەردان و چاوپێکەوتنەکانیاندا پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە ٢٠٢٣-٢٠٢٧ و دیدگا و تێڕوانینی زانکۆی کۆیەی دەربارەی پرسی کەش وهەوا و دەستپێشخەریی زانکۆی سەوز کە لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا لەلایەن جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان قوباد تاڵەبانی-وە ڕاگەیەندرا دەخستەڕوو کە ببووە جێگەی دەستخۆشی و بایەخی سەرجەم لایەنەکانەوە وبە گرنگییەوە لەم پرۆژەیەی زانکۆی کۆیە کە یەکەم پرۆژەیە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان وعێراق دەیانڕوانی.

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

 

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

News Date
Image
Koya University
Subtitle
بەشداریی زانکۆی کۆیە لە کۆنفرانسی (COP29) لە ئازەربایجان