دیداری زانستیی "ژنان لە ڕێگەی ئازادی و هۆشیاریدا" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

 سەنتەری توێژینەوەی "مەلای گەورە" سەر بە ڕاگرایەتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدانی زانکۆی کۆیە دیداری زانستیی "ژنان لە ڕێگەی ئازادی و هۆشیاریدا"ی بەڕێوەبرد.

 ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ی کوردی بەرانبەر ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق، خاتوو کوردۆ عومەر ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ و مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی کۆیە، سەنتەری توێژینەوەی "مەلای گەورە" دیداری زانستیی "ژنان لە ڕێگەی ئازادی و هۆشیاریدا" لە هۆڵی سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەبرد.

سەرەتای دیدارەکە بە سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" و وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد و دواتر سەرۆکی بەشی سەنتەری توێژینەوەی "مەلای گەورە" پ.د نالی جواد وتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا مەبەست و ئامانجی بەڕێوەچوونی دیدارەکەی ڕوونکردەوە. 

پاشان پانێلی یەکەمی وۆرکشۆپەکە دەستی پێکرد بەناونیشانی "ڕەهەندە یاسایی و دەروونییەکانی توندوتیژی دژی ژنان" و لەلایەن د. نەزیرە صابر مصطفی بەڕێوەبردرا و ئەم بابەتانەی خوارەوەی گرتبووەخۆ:

 بابەتی "گۆڕانکارییەکانی یاسای باری کەسییەتی و زیانەکانی بە بەراورد بە یاساکانی هەرێمی کوردستان" لەلایەن کوردۆ عومەر ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێشکەش کرا.

بابەتی "چوارچێوە یاساییە کارپێکراوەکان بۆ توندوتیژیی دژی ژنان و کچان" لەلایەن ئەمین قادر پێشکەش کرا.

بابەتی "الحمایة الجزائیة للمراة من العنف الاسری بین النصوص القانونیة و التطبیق العملی پێشکەش کرا.

 پانێلی دووەم بە ناونیشانی "هۆشیاری ژن، ڕێگایەک بۆ کەمبوونەوەی توندوتیژی" لەلایەن د. پەخشان فهمی بەڕێوەبردرا و ئەم بابەتانەی خوارەوەی گرتبووەخۆ:

بابەتی "ئاڵەنگارییەکانی خانمان لە بەرامبەر دەستدرێژیی ئەلکترۆنی" لەلایەن پ.ی.د جوان بهاءالدین پێشکەش کرا.

بابەتی "ئاڵنگاری و بەربەستە کۆمەڵایەتییەکانی بەردەم کارکردنی ژنان" لەلایەن دڵسۆز شەفیق سەرۆکی ڕێکخراوی دابین بۆ گەشەپێدانی دێموکراسی و مافی مرۆڤ پێشکەش کرا.

بابەتی "ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی ژنان لە ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان" لەلایەن ڕووخۆش اسماعیل چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی و بەڕێوەبەری کارگێری و پڕۆژەکان لە ڕێکخراوی "ئێمە" بۆ گەشەپێدانی مرۆیی پێشکەش کرا.

پرسیار و تێبینی بەشداربووان باس و گفتوگۆکانی دیدارەکەی دەوڵەمەندتر کرد و بڕگەی کۆتایی بڕوانامەی بەشداریکردن بەسەر پێشکەشکارانی بابەتەکان دابەش کرا.

زانکۆی کۆیە لە ڕێگەی ئامانجی سێیەم "چارەسەرکردنی ئەو پرسە کۆمەڵایەتیانەی کە ڕوبەڕوی کۆمەڵگە خۆجێییەکان دەبنەوە له پێناو باشترکردنی جۆری ژیانیان"ی کۆڵەکەی "خزمەتکردنی کۆمەڵگە" کە کۆڵەکەی سێیەمی پلانی ستراتیژیی ٢٠٢٣-٢٠٢٧ زانکۆی کۆیەیە، کار لەسەر پەرەپێدانی بەرنامە و دەستپێشخەری بۆ بەرەنگاربونەوەی ئاڵودەبون بە ماددە
هۆشبەرەکان، توندوتیژی و شکستی گەنجان لە کۆمەڵه خۆجێیەكاندا کە هەنگاوەکانی:

  1. دروستکردنی پڕۆژەی هاوبەشی زانکۆ و کۆمەڵگه بۆ دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی کێشە جددیەکانی وەک ئاڵودەبوون بە ماددە هۆشبەرەکان، توندوتیژی و شکستی گەنجان لە کۆمەڵگاکانماندا.
  2. هاندانی بەشە ئەکادیمییەکانی زانکۆی کۆیە بۆ کارکردن لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی وەک نەتەوە یەکگرتوەوکان و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بۆ ئەنجامدانی چالاكییه زانستییەکان و هەڵمەتی هۆشیاری بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەو پرسە کۆمەڵایەتیانەی سەرەوە.
  3. پشتگیریكردنی کۆمەڵگەی زانستیی زانکۆ بۆ لێکۆڵینەوە لە بنچینەی هۆکارەکانی پەرەسەندنی کێشەکانی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لەنێو گەنجانی دەڤەرەکەدا.

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

-----

Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.

There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).

Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.

KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).

Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.

Arabic Wikipedia  |  Turkish Wikipedia Iraq  | Tukish Wikipedia KRG  |  Persian Wikipedia   |   Wikipedia Kurdistan  |  University of hawai   |   قائمة جامعات العراق   |   كردستان العراق    |   Portugal

News Date
Image
Koya University
Description / Summary
هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن، هەواڵسازی کوردی: محمد کریم سیدگوڵ
وەرگێڕی زمانی عەرەبی و هەڵەبڕی زمانی ئینگلیزی: عبدالله عثمان علی
هەواڵسازی کوردی: زانیار محمد محمد امین
گرافیک دیزاینەر، وەرگێڕی زمانی ئینگلیزی: هێمن ابوبکر ابراهیم
وێنەگر: دڵشاد جمیل کاکەڕەش
ئەندازیاری دەنگ: سامان فاتح