بە مەبەستی ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ خوازیاران، سەنتەری پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی لە زانکۆی کۆیە ماوەی پێشکەشکردنی بۆ خولی حەوتەمی پێداگۆجی درێژکردەوە.
بەپێی ئەو ڕێککەوتە نوێیە خوازیاران دەتوانن تاکو ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوەتی ١٨ی کانووی دووەمی ٢٠٢٤ فۆرمی ئەلیکترۆنی پڕبکەنەوە و بەڵگەکانی ڕادەستی سەنتەرەکە بکەن.
*مەرجەکانی بەشداربوون لە خولی پێداگۆجی:
- بڕوانامەی ئەکادیمی دکتۆرا یاخود ماستەر(فەرمانی زانكۆیی). بۆ ئەو بەڕێزانەی کە لە دەرەوەی وڵات خوێندوویانە پێویستە بڕیاری یەکسان کردنی بڕوانامەیان هەبێت.
- مەرجە پێشکەشکار نمرەی (٥)ی لە تاقیکردنەوەی توانستی زمانی ئینگلیزی ئایەڵس (IELTS) یاخود هاوتاکانی لە
TOEFL-IBT=59
TOEFL-PBT=414
Academic Pearson=52
بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی ئاستی pre-intermediate لە یەکێک لە سەنتەرەکانی زمانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان کە وەزارەتی خوێندنی باڵا پەسەندی کردووە.
*بەشداربوو دەبێت بڕوانامەی زمانی ئینگلیزییەکەی سێ ساڵ تێپەڕ نەبووبێت بەسەریدا.
* هەنگاوەکانی پێشکەشکردن:
پڕکردنەوەی فۆرمی پێشکەشکردن:
کلیک لێرە بکە بۆ پرکردنەوەی فۆرمەکە
تێبینی: بەژداربوانی خولەکە لە ٣٥ کەس نابێت تێپەڕبکات و بە پێی ریزبەندی خۆ تۆمار کردن بەژداربوان وەردەگیرێن و ددواتر بە ئیمەێڵ بەژداربوان ئاگادار دەکرێنەوە کە لەماوەیەکی کورتدا دۆکیۆمێنتەکانیان بگەیەنن بە سەنتەرەکەمان.
پێشکەشکردن ئەم دۆکیۆمێنتانەی خوارەوە:
- بڕوانامەی دکتۆرا یاخود ماستەر. ئەوانەی لە دەرەوەی وڵات خوێندوویانە مەرجە بڕیاری یەکسانکردنی بڕوانامە یاخود پشتگیری یەکسانکردنی بڕوانامەیان هەبێت.
- بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی بەو جۆرەی لە سەرەوە ئاماژەی پێکراوە (پێویستە پەسەندکراو بێت) و بڕوانامەى زمانى ئينگليزى لە لايەن سەنتەرى بەهارى زانكۆى كۆيەوە ڕاستێنرابێ و (مۆر)ی لێدرابێت.
- نووسراوی فەرمی (لاری نەبوون) لە شوێنی کارەکەیانەوە.
- کۆپییەکی ملەوەنی پاسپۆرت.
- پسوولەی (وەسڵ) ی نرخی بەشدارکردن لە خولەکە ((٥٠٠،٠٠٠) پێنج سەد هەزار دینارەو دەتوانرێت بە سێ قیست بدرێت بە مەرجێک هیچ قیستێک لە( ١٥٠٠٠٠) سەد و پەنجا هەزار دینار کەمتر نەبیت, پسولەکە لە بەڕێوەبەرایەتی دارایی زانکۆی کۆیە وەردەگیرێت.