بە مەبەستی ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ خوازیاران، سەنتەری پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی لە زانکۆی کۆیە ماوەی پێشکەشکردنی بۆ خولی حەوتەمی پێداگۆجی درێژکردەوە.
بەپێی ئەو ڕێککەوتە نوێیە خوازیاران دەتوانن تاکو ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوەتی  ١٨ی کانووی دووەمی ٢٠٢٤ فۆرمی ئەلیکترۆنی پڕبکەنەوە و بەڵگەکانی ڕادەستی سەنتەرەکە بکەن.

*مەرجەکانی بەشداربوون لە خولی پێداگۆجی:

  1. بڕوانامەی ئەکادیمی دکتۆرا یاخود ماستەر(فەرمانی زانكۆیی). بۆ ئەو بەڕێزانەی کە لە دەرەوەی وڵات خوێندوویانە پێویستە بڕیاری یەکسان کردنی بڕوانامەیان هەبێت.
  2. مەرجە پێشکەشکار نمرەی (٥)ی لە تاقیکردنەوەی توانستی زمانی ئینگلیزی ئایەڵس (IELTS) یاخود هاوتاکانی لە

TOEFL-IBT=59

TOEFL-PBT=414

Academic Pearson=52

بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی ئاستی pre-intermediate لە یەکێک لە سەنتەرەکانی زمانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان کە وەزارەتی خوێندنی باڵا پەسەندی کردووە.

*بەشداربوو دەبێت بڕوانامەی زمانی ئینگلیزییەکەی سێ ساڵ تێپەڕ نەبووبێت بەسەریدا.

* هەنگاوەکانی پێشکەشکردن:

پڕکردنەوەی فۆرمی پێشکەشکردن:

فۆرمی پێشکەشکردن

کلیک لێرە بکە بۆ پرکردنەوەی فۆرمەکە

 تێبینی: بەژداربوانی خولەکە لە ٣٥ کەس نابێت تێپەڕبکات و بە پێی ریزبەندی خۆ تۆمار کردن بەژداربوان وەردەگیرێن و ددواتر بە  ئیمەێڵ بەژداربوان ئاگادار دەکرێنەوە کە لەماوەیەکی کورتدا دۆکیۆمێنتەکانیان بگەیەنن بە سەنتەرەکەمان.

پێشکەشکردن ئەم دۆکیۆمێنتانەی خوارەوە:

  1. بڕوانامەی دکتۆرا یاخود ماستەر. ئەوانەی لە دەرەوەی وڵات خوێندوویانە مەرجە بڕیاری یەکسانکردنی بڕوانامە یاخود پشتگیری یەکسانکردنی بڕوانامەیان هەبێت.
  2. بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی بەو جۆرەی لە سەرەوە ئاماژەی پێکراوە (پێویستە پەسەندکراو بێت) و بڕوانامەى زمانى ئينگليزى لە لايەن سەنتەرى بەهارى زانكۆى كۆيەوە ڕاستێنرابێ و  (مۆر)ی لێدرابێت.
  3. نووسراوی فەرمی (لاری نەبوون) لە شوێنی کارەکەیانەوە.
  4. کۆپییەکی ملەوەنی پاسپۆرت.
  5. پسوولەی (وەسڵ) ی نرخی بەشدارکردن لە خولەکە ((٥٠٠،٠٠٠) پێنج سەد هەزار دینارەو دەتوانرێت بە سێ قیست بدرێت بە مەرجێک هیچ قیستێک لە( ١٥٠٠٠٠) سەد و پەنجا هەزار دینار کەمتر نەبیت, پسولەکە لە بەڕێوەبەرایەتی دارایی زانکۆی کۆیە وەردەگیرێت.

 

 

News Date
Image
خو؛ی پێداگۆجی