سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمیی زانکۆی کۆیە دەستپێکردنی ناونووسین بۆ هەشتەمین خولی پێداگۆجی ڕادەگەێنێت.
سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمیی زانکۆی کۆیە، خوازیارانی بەشداربوو لە خولی هەشتەمی پێداگۆجی ئاگادار دەکاتەوە کە دەتوانن ئێستا لە ڕێگەی فۆرمی ئەلیکترۆنیی هاپێچدا ناوی خۆیان تۆمار بکەن.
- مەرجەکانی بەشداربوون لە خولی پێداگۆجی:
- بڕوانامەی ئەکادیمی دکتۆرا یاخود ماستەر(فەرمانی زانكۆیی). بۆ ئەو بەڕێزانەی کە لە دەرەوەی وڵات خوێندوویانە پێویستە بڕیاری یەکسان کردنی بڕوانامەیان هەبێت.
- مەرجە پێشکەشکار نمرەی (٥)ی لە تاقیکردنەوەی توانستی زمانی ئینگلیزی ئایەڵس (IELTS) یاخود هاوتاکانی لە (TOEFL-IBT=59 )، (TOEFL-PBT=414) و (Academic Pearson=52)
- بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی ئاستی pre-intermediate لە یەکێک لە سەنتەرەکانی زمانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان کە وەزارەتی خوێندنی باڵا پەسەندی کردووە.
- بەشداربوو دەبێت بڕوانامەی زمانی ئینگلیزییەکەی سێ ساڵ تێپەڕ نەبووبێت بەسەریدا.
پڕکردنەوەی فۆرمی داواکاری تا بەرواری ١/٩/٢٠٢٤ بەردەستە:
تێبینی: ئەم فۆرمەی ئێستا کۆکردنەوەی زانیاریە سەبارەت بە خوازیاران، پێشبینی دەکرێت رێکەوتی دەستپێکردنی خولەکە بکەوێتە ٢٠/٩/٢٠٢٤
News Date
Image