سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمیی زانکۆی کۆیە دەستپێکردنی ناونووسین بۆ هەشتەمین خولی پێداگۆجی ڕادەگەێنێت.

سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمیی زانکۆی کۆیە، خوازیارانی بەشداربوو لە خولی هەشتەمی پێداگۆجی ئاگادار دەکاتەوە کە دەتوانن ئێستا لە ڕێگەی فۆرمی ئەلیکترۆنیی هاپێچدا ناوی خۆیان تۆمار بکەن.

  • مەرجەکانی بەشداربوون لە خولی پێداگۆجی:
  1.  بڕوانامەی ئەکادیمی دکتۆرا یاخود ماستەر(فەرمانی زانكۆیی). بۆ ئەو بەڕێزانەی کە لە دەرەوەی وڵات خوێندوویانە پێویستە بڕیاری یەکسان کردنی بڕوانامەیان هەبێت.
  2. مەرجە پێشکەشکار نمرەی (٥)ی لە تاقیکردنەوەی توانستی زمانی ئینگلیزی ئایەڵس (IELTS) یاخود هاوتاکانی لە (TOEFL-IBT=59 )، (TOEFL-PBT=414) و  (Academic Pearson=52)
  3. بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی ئاستی pre-intermediate لە یەکێک لە سەنتەرەکانی زمانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان کە وەزارەتی خوێندنی باڵا پەسەندی کردووە.
  • بەشداربوو دەبێت بڕوانامەی زمانی ئینگلیزییەکەی سێ ساڵ تێپەڕ نەبووبێت بەسەریدا.

پڕکردنەوەی فۆرمی داواکاری تا بەرواری ١/٩/٢٠٢٤ بەردەستە:

تێبینی: ئەم فۆرمەی ئێستا کۆکردنەوەی زانیاریە سەبارەت بە خوازیاران، پێشبینی دەکرێت رێکەوتی دەستپێکردنی خولەکە بکەوێتە  ٢٠/٩/٢٠٢٤

کلیک لێرە بکە بۆ پرکردنەوەی فۆرمەکە

News Date
Image
KoyaUniversity