زانکۆی کۆیە مەڕاسیمی چلەی ماتەمینی بۆ ڕێزگرتن لە خوالێخۆشبوو پ.ی.د "قارەمان نادر شێخ بزێنی" بەڕێوەبرد

 زانکۆی کۆیە بە مەبەستی ڕێزگرتن لە یاد و خزمەتی مامۆستا و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری خوێندکاران خوالێخۆشبوو پ.ی.د قارەمان نادر شێخ بزێنی مەڕاسیمێکی بەڕێوەبرد.

 ڕۆژی یەکشەممە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ی زایینی، بە ئامادەبوونی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان د. ئارام محمد قادر و سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق، بەرپرسانی حکوومی و حیزبی و ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە، کەسایەتی لە چین و توێژە جیاوازەکان و مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی کۆیە، مەڕاسیمی چلەی ماتەمین بۆ ڕێزگرتن لە یاد و خزمەتی خوالێخۆشبوو پ.ی.د قارەمان نادر شێخ بزێنی لە هۆڵی سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.

 ئەم مەڕاسیمە بە دروشمی "تەمەنێک خزمەت، ژیانێک لێونلێو لە خۆڕاگری و نەبەزی" لەلایەن زانکۆی کۆیەوە ڕێکخرابوو.

 لەمیانەی ئەم مەڕاسیمەدا وتاری جێگری سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان قوباد تاڵەبانی لەلایەن سەرۆکی زانکۆی کۆیەوە خوێندرایەوە.

 دواتر سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق وتاری خۆی بەم بۆنەیەوە پێشکەش کرد

 سەرۆکی زانکۆی کۆیە لە وتارەکەیدا ئاماژەی بە تایبەتمەندیی کەسایەتی خوالێخۆشبوو پ.ی.د قارەمان نادر شێخ بزێنی کرد و گوتی:

" کاتێک باسی خوالێخۆشبوو کاک دکتۆر قارەمان دەکەین هەمیشە بیرمان بۆ ئەم سیفاتانە دەچێت دڵسۆز،خەمخۆر ،خۆڕاگر، ورەبەرز، خێرخواز، بەتوانا، بەئەمەک، کاتێک دەڵێن دلسۆز و خەمخۆر  مەبەستمان دڵسوز وخەمخۆر بۆ کارەکەی دڵسوز و خەمخۆر بۆ پیشەکەی دڵسۆز و خەمخۆر بۆ داهاتووی میلەتەکەی،خۆراگر و ورەبەرز گومان لەوە دا نیە کاک دکتۆر قارەمان چی کەسێکی خۆراگر بوو بە تایبەتی بەرامبەر نەخۆشیەکەی وەک پەندێکی عەرەبی هەیە دەڵێت "فاقد الشيء لا يعطيە" ئەگەر کاک دکتۆر خاوەن ئەو ورە بەرزە نەبوایە چۆن دەیتوانی ورە بە توشبوانی تر بدات"

هاوکات لەدرێژەی قسەکانیدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە گوتی:

" ئەرکی ئێمە هەموومانە لە زانکۆ لە هاورێ و هاوکارەکانی  و دۆست و ئازیزانی مامۆستایان زانکۆ و خوێندکارەکانی بەردەوام بین لە خزمەتکردن و هەوڵ بدەین ئەو کارانەی کە ئەو خەونی پێوە دەبینی بیکات بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگاکەمان ئەنجامی بدەین، دیارە وەک وەفایەک بۆ روحی پاکی خوالێخۆشبوو کاک دکتۆر قارەمان دوای راوێژ لەگەڵ ئەنجوومەنی زانکۆ دەمەوێت ئەوەتان پێ رابگەینم کە خولی ١٩ی دەرچووانی زانکۆمان بە ناوی دکتۆر قارەمان شێخ بزێنی ناوی لێدەنێن."

پاشان وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان د. ئارام محمد قادر وتارێکی پێشکەش کرد.

بەشێکی تری مەڕاسیمەکە تایبەت بوو بە نمایشکردنی کورتە فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری سەبارەت بە ژیانی خوالێخۆشبوو پ.ی.د قارەمان نادر شێخ بزێنی.

بڕگەی دواتر خەڵاتێکی ڕێزلێنان لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیریی حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ پێشکەش بنەماڵەی خوالێخۆشبوو پ.ی.د قارەمان نادر شێخ بزێنی کرا و دواتر وتاری سەرۆکایەتیی بەشی مێژوو پێشکەش کرا.

 دواتر وتاری بنەماڵەی خوالێخۆشبوو پ.ی.د نادر شێخ بزێنی لەلایەن ئالان قارەمان شێخ بزێنی پێشکەش کرا.

پێشانگایەکی فۆتۆگرافیی وێنەکانی خوالێخۆشبوو پ.ی.د قارەمان نادر شێخ بزێنی بەشێکی تری مەڕاسیمەکەی پێکهێنابوو.

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

News Date
Image
Koya University