ڕاگرایەتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدانی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەناونیشانی "ژیریی دەستکرد لە هەموو سێکتەرە جیاوازەکانی ژیاندا" بەڕێوەبرد.
ڕۆژی سێشەممە ١٦ی گوڵان(بانەمەڕ)ی ٢٧٢٥ی کوردی بەرانبەر ٦ی ئایاری ٢٠٢٥ی زایینی، بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق، ڕاگری ڕاگرایەتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و داهێنان پ.ی.د هەڵگورد سەرهەنگ مغدید و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران پ.ی.د ئەژین طاهر صابر و مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێک بەناونیشانی "ژیریی دەستکرد لە هەموو سێکتەرە جیاوازەکانی ژیاندا" لەلایەن ڕاگرایەتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدانی زانکۆی کۆیە لە هۆڵی سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.
سەرەتای وۆرکشۆپەکە بە وتەی بەخێرهاتن لەلایەن ڕاگری ڕاگرایەتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدانی زانکۆی کۆیە پ.ی.د هەڵگورد سەرهەنگ مغدید دەستی پێکرد و ناوبراو لە وتەکانیدا ئامانج و مەبەستەکانی بەڕێوەبردنی وۆرکشۆپەکەی ڕوونکردەوە.
دواتر پانێلی سەرەکیی وۆرکشۆپەکە لەلایەن پ.ی.د سەفەر مغدید بەڕێوەبردرا و ئەم بابەتانەی تێدا پێشکەش کران:
بابەتی "AI in Healthcare" لەلایەن د. سەرکەوت دزەیی پێشکەش کرا.
بابەتی "Business in AI" لەلایەن د. هێمن ابراهیم پێشکەش کرا.
بابەتی "Marketing in AI" لەلایەن م. فوئاد زادە پێشکەش کرا.
بڕگەی پرسیار و تێبینی بەشداربووان لەمەڕ پرس و بابەتە گفتوگۆکراوەکان باسەکانی وۆرکشۆپەکەی دەوڵەمەندتر کرد و ئەم وۆرکشۆپە پاڵپشت بە کۆڵەکە سەرەکییەکانی پلانی ستراتیژی بەتایبەت کۆڵەکەی "توێژینەوە و داهێنان" و کۆڵەکەی "خزمەتکردنی کۆمەڵگە" ڕێکخرابوو تاکوو زانکۆی کۆیە وەک ناوەندێکی زیندوو و پڕ وزە و چالاکی بوارێکی لەبار بۆ گفتوگۆی بابەتێکی بەڕۆژی وەک ژیریی دەستکرد لە گۆشەنیگایەکی ئاکادیمییەوە بخاتە بەرباس و تێڕوانین.
لە بڕگەی کۆتاییی وۆرکشۆپەکەدا بڕوانامەی بەشداریکردن بەسەر بەڕێوەبەری پانێل و پێشکەشکارانی بابەتەکان دابەشکرا.
-----
Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.
There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).
Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.
KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).
Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.
Arabic Wikipedia | Turkish Wikipedia Iraq | Tukish Wikipedia KRG | Persian Wikipedia | Wikipedia Kurdistan | University of hawai | قائمة جامعات العراق | كردستان العراق | Portugal Wikipedia

محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ