وۆرکشۆپی " ئابووریی سەوز لە چین: چەمکە سەرەکییەکان، بەربەست و ئاڵنگارییەکان و دەرفەتەکانی گەشەپێدانی بەردەوام" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

 وۆرکشۆپێک بەناونیشانی " ئابووریی سەوز لە چین: چەمکە سەرەکییەکان، بەربەست و ئاڵنگارییەکان و دەرفەتەکانی گەشەپێدانی بەردەوام " لەلایەن م. هناء محمد علی لە زانکۆی کۆیە پێشکەشکرا.

 ڕۆژی دووشەممە ٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ی کوردی بەرانبەر ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ی زایینی، بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا پ.د هشیار زکی و ڕاگری فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە پ.ی.د کۆسرەت نژاد ، مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێک بەناونیشانی " ئابووریی سەوز لە چین: چەمکە سەرەکییەکان، بەربەست و ئاڵنگارییەکان و دەرفەتەکانی گەشەپێدانی بەردەوام " لەلایەن م. هناء محمد علی لە هۆڵی سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە پێشکەشکرا.

 ئەم وۆرکشۆپە بە مەبەستی ڕوونکردنەوە و شیکردنەوەی چەمکی ئابووریی سەوز وەک پێدراوێکی جیهانی ئەمڕۆ و بەتایبەتی وەک ڕوانگە و گۆشەنیگای وڵاتێکی پێشکەوتووی بواری ئابووری واتە وڵاتی چین ڕێکخرابوو، م. هناء محمد علی مامۆستای بەشی بایۆلۆجی لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیەیە و پێشتر و لە مانگی ئادار بۆ نیسان بەشداری لە خولێکی تایبەت بە ئابووریی سەوز لە وڵاتی چیندا کردبوو.

 زانکۆی کۆیە ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی بەرانبەر ٢٠٢٣ی زایینی لە هەنگاوێکی گرینگی مێژووی دامەزرانیدا پلانی ستراتیژیی خۆی ڕاگەیاند و ئەم پلانە یەکێک لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی "زانکۆی سەوز"ە کە کار دەکات زانکۆی کۆیە ببێتە زانکۆیەکی ژینگەدۆست و پارێزەری ژینگە هەربۆیە پرس و بابەتە پەیوەندیدارەکانی بواری ژینگە و بەتایبەتی ئابووریی سەوز هاوکات بنەما و مەبەستەکانی گەشەی بەردەوام وەک بەشێک لە ڕوانگەی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ساڵی ٢٠٣٠ بەشێکن لە پرس و بابەتە جێگەی سەرنجەکانی زانکۆی کۆیە بۆ بەدیهێنانی دروشمی نوێی خۆی واتە " زانکۆیەکی بەهێز بۆ کۆمەڵگەیەکی بەهێزتر ".  

Green Koya University

Green Koya University

Green Koya University

Green Koya University

News Date
Image
Koya University
Description / Summary
هەواڵ: زانیار محمد محمد ئەمین
وێنە: دڵشاد کاکەڕەش جمیل
گرافیک دیزاین: محمد کریم سیدگوڵ