دیبەتی زانستیی خوێندکارانی لە زانکۆی کۆیە دەستیپێکرد
ساڵانە و لە سەر ئاستی فاکەڵتی و بەشە جیاوازەکانی زانکۆی کۆیە زنجیرە دیبەیتێکی زانستی بۆ خوێندکاران ڕێکدەخرێ.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٥ی زایینی، بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری خوێندکاران پ.ی.د ئەژین صابر، ڕاگری ڕاگرایەتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدان پ.ی.د. هەڵگورد سەرهەنگ، سەرپەرشتیار و خاوەن بیرۆکەی پرۆژەکە پ.د. خالد اسماعیل و ژمارەیەک سەرۆکی بەش و مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی کۆیە زنجیرە دیبەیتی زانستیی خوێندکاران دەستی پێکرد و ئەم دیبەیتانە لەلایەن ڕاگرایەتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدان ڕێکخراوە.
ئامانجی بەڕێوەبردنی ئەم جۆرە چالاکییانە برەودان بە کۆڵەکەی سەرەکیی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە کۆڵەکەی سەرەکیی "سەرکەوتنی خوێندکار"ە تاکوو بوار و دەرفەت بۆ گفتوگۆی زانستی بواری پسپۆڕی و پیشەیی داهاتووی خوێندکاران بڕەخسێندرێ.

محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
عثمان کمال ابراهیم، گرافیک دیزاینەر
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ