زانکۆی کۆیە وەک رێکخەری وڵاتی عێراق بەشداری لە نۆیەمین کۆبوونەوەی رێکخەری وڵاتان لە گرین میتریک " GreenMetric" ی کرد
ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە، 27ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ی کوردی بەرانبەر ١7ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ی زایینی، زانکۆی کۆیە وەک ڕێکخەری وڵاتی عێراق بۆ ریزبەندی گرین میتریک " GreenMetric" بەشێوەیەکی سەرهێڵ(ئۆنلاین) بەشداری لە نۆیەمین کۆبوونەوەی رێکخەرانی وڵاتان بۆ ریزبەندی گرین میتریک " GreenMetric" لە شاری نیسی وڵاتی فەڕەنسا کرد.
ئەم کۆبوونەوەیە کە تایبەتە بە رێکخەرانی وڵاتان بۆ ریزبەندی گرین میتریک ساڵانە ئەنجامدەدرێ بۆ هەڵسەنگاندنی چالاکی زانکۆکان لە بواری ژینگە و بەردەوامیدان ، داڕشتنی ستراتیجی پڕۆژەکانی داهاتوو، ئاڵوگۆڕکردنی ستراتیجی کاریگەر و پەرەپێدانی تواناکان لە ڕێگەی وۆرکشۆپەکانەوە. هاوبەشی کردنی باشترین رێکارەکان لە نێوان زانکۆکان وپەیوەندی کردن و هەماهەنگی کردن لە نێوانیان بۆ بەرەوپێشبردنی بەردەوامی ژینگەیی لە دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا لە سەرانسەری جیهاندا.
لێپرسراوی هۆبەی ڕیزبەندیی زانکۆی کۆیە د. احمد عبدالسلام معروف بە نوێنەرایەتیی زانکۆی کۆیە بەشێوەیەکی سەرهێڵ(ئۆنلاین) لەم کۆبوونەوەیەدا بەشداربوو وسمینارێکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد تیایدا تیشکی خستە سەر چالاکییە سەرەکییەکانی زانکۆی کۆیە تایبەت بە ژینگە و بەردەوامیدان بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025 کە چالاکیەکان لە چوارچێوەی دەستپێشخەری زانکۆی سەوز ئەنجامدران وەک خەڵاتی زانکۆ بۆ بەردەوامی و پاراستنی ژینگە کە خەڵاتەکە تایبەت بوو بە ڕێزلێنان لە باشترین پڕۆژەکانی خوێندکاران پەیوەست بە بەردەوامی ژینگەیی لە هەر فاکەڵتییەک، لەگەڵ چەندین چالاکی و پڕۆژەی جۆراوجۆر کە خوێندکاران سەرپەرشتی دەکەن و بەردەوامی لە سەرانسەری زانکۆ و کۆمەڵگەی ناوخۆیی پەرە پێدەدەن.
زانکۆی کۆیە لە ئێستادا پلانێکی ستراتیژیی گشتگیری کردووە بە بەرنامەی کار و ڕێنمای هەنگاونانی خۆی لە بواری خزمەتکردنێکی کاریگەر بە کۆمەڵگەی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی هاوکات ئەم دامەزراوە زیندوو و پڕ وزەیە خاوەنداری "دەستپێشخەریی زانکۆی سەوز"ە و ڕوانگە و دونیابینیی نوێی زانکۆ لەو چوارچێوەیەدا هەنگاو دەنێ.
جێی ئاماژەیە ئامانج وستراتیجی کۆڵەکەی حەوتەمی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە کۆڵەکەی "بنیادنانی زانکۆی سەوز " دەچێتە چوارچێوەی گوڕینی کەمپی زانکۆی کۆیە بۆ کەمپێکی تەواو دۆستی ژینگە.

محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ