سەرۆکی زانکۆی کۆیە سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی جێبەجێکردنی کۆڵەگەی (بەئەلیکرۆنیکردن)ی پلانی ستراتیژی کرد
ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی تەمووزی ٢٠٢٥، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق بە ئامادەبوونی سەرۆکی لیژنەکە وهاوکات یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران پ.ی.د. ئەژین تاهیر صابر، ڕاگری ڕاگری ڕاگرایەتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدان پ.ی.د. هەڵگورد سەرهەنگ، سەرۆکی لیژنەی تۆماری پلانی ستراتیجی پ.د. لقمان وسو، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە م.ی. محمد کریم سیدگوڵ و ئەندامانی لیژنەی جێبەجێکردنی کۆڵەگەی (بەئەلیکرۆنیکردن)ی پلانی ستراتیژی زانکۆی کۆیە ٢٠٢٣-٢٠٢٧، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەکەی کرد.
ئەم کۆبوونەوەیە وەک بەشێک لە زنجیرە کۆبوونەوەکانی تایبەت بە لێژنەکانی جێبەجێکردنی کۆڵەکەکانی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە لە بینای سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.
سەرەتای کۆبوونەوەکە سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د محمد حسیب صدیق وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی لە بەڕێوەچوونی ئەم کۆبوونەوە پێویست و گرینگە لەگەڵ لێژنەی جێبەجێکردنی کۆڵەکەی "بەئەلیکرۆنیکردن"ی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە هاوکات ئەرک و کاری ئەم لێژنەی بۆ جێبەجێکردنی یەکێک لە کۆڵەکە گرینگەکانی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیەی گرینگ و بەرز نرخاند.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە، باسی لە گرنگیی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە کرد کە وەکو زانکۆیەکی پێشەنگ لە هەرێمی کوردستان پلانی پێنج ساڵەی خۆی ڕاگەیاند و جەختی لەوە کردەوە کە لە ڕاگەیاندنی پلانی ستراتیژی گرنگتر جێبەجێ کردنی کۆڵەگەکانی پلانەکەیە.
دواتر سەرۆکی زانکۆی کۆیە، ئامانج و ستراتیژییەکانی کۆڵەگەی "بەئەلیکرۆنیکردن"ی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیەی باس کرد و هەروەها باسی لە دەستپێشخەری گۆڕینی کەمپی زانکۆ کرد بۆ کەمپێکی زیرەک بە هاوکاری کۆمپانیایی هواوی و بە پاڵپشتی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
لای خۆیەوە سەرۆکی لیژنەی جێبەجێکردنی کۆڵەگەی (بەئەلیکرۆنیکردن) و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران پ.ی.د. ئەژین تاهیر صابر سوپاسی سەرۆکی زانکۆی کۆیەی کرد بۆ پاڵپشتیەکانی بۆ جێ بە جێکردنی کۆڵەگەکانی پلانی ستراتیجی زانکۆ بە تایبەتی کۆڵەگەی بە ئەلیکترۆنی کردن و ئاماژەی بەوە کرد کە لیژنەکەیان هەموو هەوڵێک ئەخەنەگەڕ بۆ جێبەجێکردنی کۆڵەگەکە و کار و کۆبوونەوەکانی لیژنەکەیانی خستەڕوو.
دواتر ئەندامی لیژنەکە و سەرپەرشتی ئاکادیمای هواوی لە زانکۆی کۆیە م. لادێ سەردار عبدالرحمن پوختەیەکی سەبارەت بە هەنگاو و کۆبوونەوەکانی تیمی زانکۆی کۆیە و تیمی کۆمپانیای هواوی پێشکەش کرد.
زانکۆی کۆیە وەکوو دامەزراوەیەکی ئاکادیمیی پێشەنگی کوردستان لە مانگی ئەیلوولی ساڵی ٢٠٢٣ی زایینی پلانێکی ستراتیژیی گشتگیری پێکهاتوو لە حەوت کۆڵەکەی سەرەکی ڕاگەیاندوو و یەکێک لەو حەوت کۆڵەکە سەرەکییە تایبەتە بە "بەئەلیکرۆنیکردن" کە ئەم کۆڵەگەیە چوار ئامانجی سەرەکی لە خو دەگرێت کە پلان وایە لە ڕێگەی ١٨ ستراتیژیی تایبەتەوە جێبەجێ بکرێت.
---
Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.
There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).
Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.
KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).
Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.
Arabic Wikipedia | Turkish Wikipedia Iraq | Tukish Wikipedia KRG | Persian Wikipedia | Wikipedia Kurdistan | University of hawai | قائمة جامعات العراق | كردستان العراق | Portugal Wikipedia

محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ