سەرۆکی زانکۆی کۆیە سەردانی بریکاری وەزارەتی نەوتی حکوومەتی فیدڕاڵی کرد
سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق لە شاری بەغدا سەردانی بریکاری وەزارەتی نەوتی حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵی د. عیزەت سابیری کرد.
ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی ئابی ٢٠٢٥، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق لە شاری بەغدا بە یاوەری ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خاتوو کوردۆ عومەر و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە م.ی. محمد کریم سیدگوڵ سەردانی وەزارەتی نەوتی عێراقی کرد و لەوێ لەگەڵ بریکاری وەزارەتی نەوتی حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵی د. عیزەت سابیر کۆبوونەوە.
لە دەستپێکی دیدارەکەدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە باسی پرۆگرامی مەشق و ڕاهێنانی خوێندکارانی بەشەکانی ئەندازیاریی نەوت و ئەندازیاریی کیمیاوی کە بە هاوبەشی لە نێوان زانکۆی کۆیە و دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و بە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی تەکنیکی باشوور لە شاری بەسڕە بەڕێوەچوو کرد و ئەوەی خستەڕوو کە پرۆگرامەکە سوود و ئەزموونێکی پیشەیی گرنگی بەخشیوەتە خوێندکاران.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پرۆژەی درووستکردنی سەنتەری ڕاهێنان و پەرەپێدانی نەوتی لەگەڵ بریکاری وەزارەتی نەوت تاوتوێ کرد و لەبارەی ڕێکار و هەنگاوەکانی چۆنێتی بەدەستهێنانی پاڵپشتیی دارایی و جێبەجیکردنی پرۆژەکەی ڕاوێژیان کرد.
لای خۆیەوە بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری غاز، د. عیزەت سابیر خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی شاندی زانکۆی کۆیە و کوردە خان ئەندامی ئەنجوومنی نوێنەران دەربڕی و پاڵپشتی کردنی بەردەوام و هەماهەنگیی لەگەڵ زانکۆی کۆیەی دووپات کردەوە.
----
Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.
There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).
Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.
KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).
Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.
Arabic Wikipedia | Turkish Wikipedia Iraq | Tukish Wikipedia KRG | Persian Wikipedia | Wikipedia Kurdistan | University of hawai | قائمة جامعات العراق | كردستان العراق | Portugal Wikipedia

محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ