سەرۆکی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە شاندێکی زانکۆی ووهان-ی کۆماری چین کرد
سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق پێشوازی لە شاندێکی زانکۆی ووهان-ی کۆماری چین بە سەرۆکایەتی ڕاگری سکوڵی ئەندازیاریی کارەبا پ.د. دۆنگ ژوزو کرد.
ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پ.ی.د. یادگار عبد الله، یاریدەدەەی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا پ.د. هشیار زەکی، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران پ.ی.د. ئەژین طاهر صابر، ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاری پ.ی.د. گەلاوێژ بەکر باپیر، ئەمینداری ئەنجوومەنی زانکۆ م. چیا جەوهەر و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن م.ی. محمد کریم سیدگوڵ، پێشوازی لە شاندێکی زانکۆی ووهان-ی کۆماری چین بە سەرکایەتی پ.د. دۆنگ ژوزو ڕاگری سکوڵ ئەندازیاریی کارەبا و ئەندامێتی پ.ی.د. ژووا ژی. د. غەمگین ڕەشید عیزەت کرد.
لە دەستپێکی دانیشتنەکەدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەی شاندی زانکۆی ووهان کرد و ئاماژەی بە گرنگیی پەیوەندی و هەماهەنگیی ئەکادیمیی نێوان زانکۆکان کرد و باسی لە میژووی زانکۆی کۆیە و پێکهاتە و پیگەی ئەکادیمی و کارگێڕی کرد بۆ شاندی میوان کرد.
سەرۆکی زانکۆی کۆیە، لە میانی دانیشتنەکەدا ئەوەی خستەڕوو کە زانکۆی کۆیە پاڵپشت بە پلانی ستراتیژیی ٢٠٢٣-٢٠٢٧ی خۆی هەنگاوی گرنگی لە بوارەکانی کۆڵەکە سەرەکییەکانی پلانەکەی ناوە
پ.د. محمد حسیب صدیق، لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بە کۆڵەکەی زانکۆی سەوز و دەستپێشخەریی زانکۆی سەوز کرد کە ئەو دەستپێشخەرییە چەندین هەنگاوی کرداری لە خۆ دەگرێت کە وا دەکات زانکۆی کۆیە ببێتە زانکۆیەکی پێشەنگ لە بواری ژینگەدا لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق و جەختی لەوە کردەوە کە بۆ بەشێکی ئەم دەستپێشخەرییە وەک (پشتبەستن بە وزەی خاوێن، پاسی کارەبایی) هەماهەنگی و کارکردن لەگەڵ زانکۆکانی کۆماری چین گرنگە و لە نێویاندا زانکۆی ووهان کە یەکێکن لە زانکۆ پێشانگەکانی کۆماری چین لەو بوارە.
لای خۆیەوە ڕاگری سکوڵی ئەندازیاریی کارەبا لە زانکۆی ووهان پ.د. دۆنگ ژوزو خۆشحاڵی خۆی بە سەردانیکردنی زانکۆی کۆیە دەربڕی و ئاماژەی بەوە کرد کە زانکۆی ووهان یەکێکە لە زانکۆ پێشەنگەکانی کۆماری چین لە بواری تەکنەلۆجیای وزەی خاوێن و خۆشحاڵ دەبن بە هەماهەنگی کردن و ئەنجامدانی کاری پێکەوەی لەگەڵ زانکۆی کۆیە بە تایبەتی لە بواری وزەی پاک و ژینگە.
لە کۆتایی دانیشتنەکەدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیەی پێشکەشی سەرۆکی شاندی زانکۆی ووهان پ.د. دۆنگ ژوزو کرد.
دواتر شاندی زانکۆی ووهانی کۆماری چین سەردانی فاکەڵتیی ئەندازیارییان کرد و لەوێ سیمینارێکیان بۆ خوێندکاران ئەنجامدا.
جێگەی ئاماژەیە هەریەک لە سەرۆکی بەشی ئەندازیاریی کارەبا لە کۆلێژی ئەندازیاریی زانکۆی بەغدا پ.د. فیراس محمد و بەڕێوەبەری تەنکنەلۆجیای کۆمپانیای سەن لید ئەندازیار ڕەوا محمد پێنجوێنی ئامادەی دانیشتنەکە بوون.










----
Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.
There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).
Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.
KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).
Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.
Arabic Wikipedia | Turkish Wikipedia Iraq | Tukish Wikipedia KRG | Persian Wikipedia | Wikipedia Kurdistan | University of hawai | قائمة جامعات العراق | كردستان العراق | Portugal Wikipedia
هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:
محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ