خولێکی ڕاهێنانی تایبەت بە فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی باڵای زانکۆی کۆیە بەڕێوە چوو
پاڵپشت بە کۆڵەکەی چوارەم "پەرەپێدانی سەرچاوەکان" لە پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە ٢٠٢٣-٢٠٢٧ و لە چوارچێوەی کارەکانی لیژنەی باڵای چیبەجێکردنی بەشی پەرەپێدانی سەرچاوەمرۆییەکان لە کۆڵەکەکە، و بەمەبەستی ئاشناکردنی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی باڵا بەڕێوەبردنی کارە تەکنیکییەکانی سیستەمی داتابەیسی دۆسییەکانی خوێندنی باڵا خولێکی ڕاهێنان لەلایەن بەشی زانستی کۆمپیوتەر بۆ فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیی ناوبراو بەڕێوە چوو.
ڕۆژی یەکشەممە ٨ی شوباتی ٢٠٢٦ی زایینی، خولێکی ڕاهێنانی تایبەت بە بواری سیستەمی داتابەیس و کارە تەکنیکییەکانی لەلایەن بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە فاکەڵتیی زانستی و تەندروستیی زانکۆی کۆیە تایبەت بە فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی باڵای زانکۆی کۆیە دەستی پێکرد.
ئەم خولی ڕاهێنانە ماوەی دوو هەفتەی خایاند و لەلایەن م.ی. خەبات عطار عبداللە پێشکەش بە بەشداربووان کرا.
پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە تایبەت کراوە بە کۆڵەکەی "پەرەپێدانی سەرچاوەکان" و ئامانجی یەکەمی ئەم کۆڵەکەیە واتە "باشترکردنی سەرچاوەمرۆییەکان و کارایی ستافی بەڕێوەبردن" لە چوارچێوەی ستراتیژیی یەکەم واتە "باشترکردنی ئەدای ستافی ئاکادیمی و ستافی بەڕێوەبردن و بەڕێوەبەرەباڵاکان" کار دەکات بۆ پێشکەشکردنی پرۆگرامی ڕاهێنانی زانکۆیی بۆ بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی زانکۆ.






هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:
محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ