شاندی زانکۆی کۆیە سەردانی دامەزراوەی ئانزویان کرد
شاندێکی زانکۆی کۆیە بە سەرۆکایەتی سەرۆکی زانکۆ پ.د. محمد حسیب صدیق بە مەبەستی پێشکەشکردنی سوپاس و پێزانین سەردانی دامەزراوەی ئانزویان کرد
ڕۆژی سێشەممە ٢١ی نیسانی ٢٠٢٦، شاندێکی زانکۆی کۆیە بە سەرۆکایەتی پ.د. محمد حسیب صدیق سەرۆکی زانکۆ سەردانی دامەزراوەی ئانزویان کرد و لەلایەن خاتوو تؤڵە شێخ جەناب سەرۆکی دامەزراوەکەوە پێشوازییان لێکرا .
لە میان سەردانەکەیاندا سەرۆکی زانکۆی کۆیە، چەپکە گوڵی پیرۆزبایی دەستبەکاربوون و قەڵغانی سوپاس و پیزانینی زانکۆی کۆیەی بەرامبەر هاوکاری و پاڵپشتیەکانی دامەزراوەی ئانزۆ پێشکەشی خاتوو تۆڵە کرد.
سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.د. محمد حسیب صدیق لە میانی قسەکانیدا ئاماژەی بە گرنگیی هاوکارییەکانی دامەزراوەی ئانزوی بۆ زانکۆی کۆیە کرد و ئەوەی خستەڕوو کە ئەو پاڵپشتیانە بە تایبەتی دابین کردنی سوتەمەنی بۆ بەشە ناوخۆیەکان لە وەرزی سەرما رۆڵی گەورەی هەبوو لە دابین کردنی کەشێکی لەبار بۆ مانەوە لە بەشەناوخۆیەکان لەو وەرزەدا بۆ خوێندکاران.
هەروەها لە درێژەی قسەکانیدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە سوپاسی رۆڵی دامەزراوەی ئانزۆی کرد لە پاڵپشتی کردنی جێ بە جێکردنی رێکارەکانی زانکۆی سەوزی زانکۆی کۆیە بە تایبەتی لە پاڵپشتی کردنی دەستپێشخەری “ دەستپێشخەری نەمامێک بچێنە و گەشە بکە لەگەڵ زانکۆی کۆیە” بۆ خوێندکارانی تازە وەرگیراوی ئەم ساڵی خوێندن ٢٠٢٥-٢٠٢٦ کە ئەم دەستپێشخەریە رۆڵی بەرچاوی هەیە لە زیادکردنی روبەری سەوزایی لە کەمپەسی زانکۆ لە لایەک و هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی ژینگەیی زیاتر لە لایەن خوێندکاران.
لای خۆیەوە خاتوو تۆڵە، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەی شاندی زانکۆی کۆیە دەربڕی و جەختی لەسەر گرنگیی هاوکاری و هەماهەنگی و پاڵپشتیی دامەزراوە ئەکادیمییەکان کرد بە تایبەتی لە بوارێکی گرنگی وەکو ژینگە.
جێگەی باسە هەریەک لە پ.ی.د. ئەژین طاهر صابر- یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران، پ.ی.د. گەلاوێژ بەکر باپیر - ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاری، م. چیا جوهر عمر - ئەمینداری ئەنجوومەنی زانکۆ، د. پەخشان فەهمی فرحۆ- بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان، م.ی. محمد کریم سیدگوڵ - بەڕێوەبەری راگەیاندن و ئەندازیار محمد عبد الله جلال ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.




محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ